چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2024

گرافیستكارێكی كورد خەڵاتی فێستیڤاڵی “نێلسون ماندێلای” پێ بەخشرا

وێنەی گرافیستكاری كوردی خەڵكی شاری سنە لە فێستیڤاڵی “ماندێلا، باڵندەی ئازادی” خەڵاتی پێشكەش كرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، وێنەی كێشراوە لەلایەن “مێهران زارع”، گرافیستكاری كوردی خەڵكی شاری سنە وەك یەكێك لە بەرهەمەكانی فێستیڤاڵی “ماندێلا، باڵندەی ئازادی” هەڵبژێردرا و خەڵاتی پێشكەش كرا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “ماندێلا، باڵندەی ئازادی”، بە ناوەرۆكی كەسایەتی نێلسون ماندێلا، بە بەشداری ٣٤٢ گرافیستكار لە ٢٢ وڵاتی جیهان بە ٤٢٢ وێنەی كێشراوە، بەڕێوەچوو.

پۆستێری كێشراوە لەلایەن مێهران زارع، لەلایەن شاندی داوەران وەك باشترین بەرهەم هەڵبژێردرا و خەڵاتیان بە ئەم گرافیستكارە كوردە پێشكەش كرد.

مێهران زارع، ساڵی ٢٠١٢ی زایینیش لە كێبڕكێی جیهانی بیلیورد(Art Moves Festival) لە وڵاتی لەهێستان وەك یەكێك لە گرافیستكارە لێهاتوویەكان هەڵبژێردرا.

یەكێك لە پۆستێرە كێشراوەكان لە لایەن گرافیستكاری كورد لە ژێر ناوی “رۆیای سووڵح” لە مۆزەی ئوكراین لە تەنیشت بەرهەمەكانی دیكەی ئەم مۆزەیە خراوەتە بەر دیدی بینەران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.