دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئێنترپۆل “یوسف قەرزاوی”خستە نێو لیستی داواكراوەكانی

پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئێنترپۆل)، یوسف قەرزاوی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام بە هۆی بانگەواز بۆ پەیوەندیی كردن بە گرووپ توندڕەوەكانەوە، خستە نێو لیستی داواكراوەكانی.

بە پێی راپۆرتێك، كە لە ماڵپەری فەرمی ئێنترپۆل بڵاوكراوەتەوە، یوسف قەرزاوی، كە بەرەگەز میسرییە و هەڵگری رەگەزنامەی قەتەرییە، لەسەر داوایەكی دەسەڵاتدارانی ئێستای میسر و بە تۆمەتی هاندان و هاوكاریكردن بۆ ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست، هەروەها هاوكاریكردنی بەندكراوان بۆ راكردن لە بەندیخانە و سووتاندن و ئاژاوەنانەوە و دزیكردن تێیاندا، داواكراوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە هەركەسێك زانیاری لەسەر یوسف قەرزاوی هەیە، بە زووترین كات ئاگاداری نزیكترین بنكەی پۆلیس بكاتەوە.

یوسف قەرزای دوای لەسەر كارلادانی دەسەڵاتدارانی ئیخوانەلموسلمین لەلایەن ئەرتشی میسرەوە و بەتایبەت لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری ئەوكاتی بەرگری میسر و سەرۆك كۆماری ئێستای ئەو وڵاتە، بەردەوام رەخنە لە دەسەڵاتدارانی میسر دەگرێت و بە ستەمكار و كودەتاچی لەقەڵەمیان دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.