سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

عەلی یونسی: لەگەڵ “كۆمەڵە و دیموكرات” دانیشتنمان كردووە

دوای چەندین ساڵ نكۆڵیكردن لە مانەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بە هەڵوەشاوە ناوبردنیان، لەماوەی رابردوودا كۆماری ئیسلامی ئێران لە زمانی وەزیری ئیتلاعاتەوە، دانی بە هەبوونی دانوستاندن لەگەڵ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا نا.

عەلی یونسی، یاریدەدەری تایبەتی سەرۆك كۆماری ئێرانیش بۆ كاروباری پێكهاتە جیاوازە نەتەوەیی و كەمایەتیە ئایینیەكان، پشتڕاستی دەكاتەوە كە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەگەڵ حیزبی دیموكرات و كۆمەڵە دانوستاندنی كردووە.

یونسی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئیحسان هوشمەند رۆژنامەنووسی كوردی دانیشتووی تاران سەبارەت بە رۆڵی وەزارەتی ئیتلاعات لە دانوستاندنەكان، دەڵێت: وەزارەتی ئیتلاعات سیستەمێكی ئەمنییە و وەك وەزارەتی دەرەوە نییە، كە لە چوارچێوەیەكی تایبەت و بەپێی هەندێك یاسا و رێسای تایبەت هەڵسوكەوت بكات، بەڵكو بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمنییەكانی هیچ بەربەستێكی نییە و تەنانەت دانوستاندن لەگەڵ تیرۆریست و نەیارانی ئێرانیشدا دەكات.

عەلی یونسی بە ئاماژەدان بە دانوستاندنی نێوان وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ كۆمەڵە و دیموكرات دەڵێت، ئەو دانوستاندنانە مەنتقێكی دروستی ئەمنیەتییە، بەو مانایە كە لە سیستەمێكی ئەمنیدا دەكرێ لەگەڵ گرووپێك كە شەڕ دەكەی هاوكات دانوستاندنیش بكەی.

پێشتر وەزیری ئیتلاعاتی ئێران مەحموود عەلەوی، لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندبوو: لەگەڵ كۆمەڵە و دیموكرات دانوستاندنیان كردووە، بەڵام لەنێو لایەنەكانی كۆمەڵە و حیزبی دیموكراتدا، تەنیا حیزبی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدانی دانوستاندنی پشتراستكردەوە، ئەویش نەك لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات، بەڵكو بەگوتەی خۆیان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

شایانی باسە، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێن بەمچەشنە كە كۆماری ئیسلامی زوڵم و چەوساندنەوە بەرامبەر بە هاوڵاتیان و بەتایبەت نەتەوە جیاجیاكانی ناو ئەو وڵاتە ئەنجامی دەدات و ئازادیی بە مانای راستەقینە لەو وڵاتەدا هیچ بوونێكی نیە و مافی مرۆڤ بە ئاشكرا و بە بێ هیچ سڵ كردنەوەیەك پێشێل دەكرێ، دانووستان و قسە كردن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئەنجام نادەن.

هەروەها پێشتر “كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” لە راگەیەندراوێكدا هەر جۆرە دانیشتنێك لەگەڵ كۆماری ئیسلامی رەت كردبووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.