سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

لە كاتی سەرۆك كۆماریی رۆحانی نزیك بە 1100 كەس لە سێدارە دراون

دوایین ئامارەكان رێژەی ئێعدامی هاوڵاتییان لە ئێران دەری دەخەات، كە دوای هاتنە سەركاری حەسەن رووحانی، ئێعدام بووەتە هۆی نیگەرانی چالاكوانان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە.

كۆمەڵێك لە چالاكوانانی دیموكراسی و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاماری لە سێدارەدانی ١٠٩٧ كەسیان راگەیاندووە. ئەو رێژەیە تەنیا لەماوەی سەرۆك كۆماریی حەسەن رووحانی، واتە لە ماوەی ١٧ مانگ و ٢٠ رۆژی رابردوودا دەردەخات.

لە رێژەی هەزار و ٩٧ كەس لە سێدارەدراو، ١٣ كەسیان لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان لە ژێر ١٨ ساڵ تەمەن بوون، كە دواتر لە سێدارەدراون و رێكخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران ئەو ئامارەی پشتڕاست كردۆتەوە.

بە وتەی ئەو چالاكوانانە، رێژەی لە سێدارەدان لە ماوەی سەرۆك كۆماریی حەسەن رووحانیدا، زیاترین حاڵەتی لە سێدارەدان لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا بووە.

مانگی رابردوو كومیتەی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبارەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، رێژەی زۆری لە سێدارەدان، بەربەستە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان، مافی كەمینە نەتەوەیی و ئایینیەكان، مافی ژنان و منداڵان و مافی شارۆمەندی بڕیارنامەیەكی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەو رێكخراوە پەسەند كرد و رێژەی لە سێدارەدانی خەڵكی لە ئێران بە ٥٨٠ كەس راگەیاند.

ئەحمەد شەهید ریپۆرتەری تایبەتی رێكخراوی مافی مرۆڤ تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران راگەیاند، رێژەی لە سێدارەدان لەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٣ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٢ لە بەرزبوونەوەدا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.