پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

١٥٠ هەزار بێكاری دەرچووی زانكۆ لە پارێزگای سنە

كێشەی ئابووری و سەرمایەگوزاری نەكردن لە  پارێزگای سنە و داخرانی ناوەندە پیشەییەكان و پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە، پەرەەسەندنی رێژەی بێكاری لە نێو دەرچووانی زانكۆی لێكەوتۆتەوە.

بە وتەی یەكێك لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە، سەرەڕای دابەزینی سەرمایە گوزاری لە ماوەی ساڵانی رابروو، ئێستاكە جگە لە دەرچووانی زانكۆ كە بە هۆی بێكاری ئەو پارێزگایەیان بەجێهشتووە، زیاتر لە ١٥٠ هەزار دەرچووی زانكۆ لە ئاستی پارێزگای سنەدا بێكارن.

شایانی باسە، ساڵانە بە هەزاران كەس لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە مەبەستی كار و دابین كردنی بژیوی ژیان روو دەكەنە باشووری كوردستان و ئێستا بە هۆی زۆربوونی رێژەی ئاوارەكانی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە باشووری كوردستان، تەنگ و چەڵەمەی زۆر بۆ كرێكاران و زەحمەتكێشانی رۆژهەڵاتی كوردستان ساز كراوە، یان ئێقامەیان پێ نادەن، یان ئەگەر ئێقامەیان پێ بدەن لە لایەن كومپانیاكانی پشتگیریەوە بڕە پارەیەكی زۆریان لێ وەردەگیردرێت و لە هەمان كاتیشدا حەقدەستێكی نیوە و نیوەچڵ وەردەگرن و زۆر جاریش لە لایەن خاوەنكارانەوە حەقدەستەكانیان ئاودیو دەكرێت و پێیان نادرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.