پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ئەندامێكی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی كوردستان رەوانەی زیندان كرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لە شاری سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی یەك ساڵ حوكمەكەی، رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە كرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئابشار سنە، “موختار ئەسەدی” رۆژی پێنجشەممە 13ی مانگی سەرماوەز بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمی یەك ساڵ زیندان كە لە لایەن دادگای كۆماری ئیسلامیەوە بەسەریدا سەپاوە، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە كرا.

ناوبراو بە شێوەی تەلەفۆنی لە لایەن دادگاوە بانگ كرا و پاش خۆناساندنی رەوانەی زیندانی شاری سنە كرا بە مەبەستی تێپەڕاندنی یەك ساڵ حوكمی زیندان.

شایانی باسە، ئەو مامۆستا كوردە ساڵی 1385ی هەتاویی لە كاتی ناڕەزایی نوێنەرانی كانوونی پیشەیی مامۆستایان بە فراكسیۆنی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و دۆسیەیەكی بۆ ساز كرا، كە بە پێی ئەو دۆسیەیەی ساڵی 91ی هەتاویی لە لایەن ئیدارەی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سنەوە دوورخرایەوە و بە ماوەی 5 ساڵ ئەو حوكمە بەردەوام دووبارە دەكرایەوە و تا لە ئاكامدا پاش ناڕەزایی موختار ئەسەدی بە حوكمەكەی، ئەو بڕیارە لەسەری هەڵوەشایەوە و بە یەك ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.