دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

كوژرانی دوو هاوڵاتیی كورد لە باكوور و رۆژهەڵات

هاوڵاتیەكی كوردی دانیشتووی شاری “دێگولان” كە ماوەی 25 رۆژە بێ سەروشوێن بوو، لە ماوەی رۆژانی رابردوو تەرمەكەی دۆزرایەوە.

هاوڵاتیەكی كوردی خەڵكی شاری “دێگولان” بە ناوی “سەعدی قادری” كوڕی حاجی مەحمود، كە ماوەی 25 رۆژ بوو بێ سەروشوێن بوو و وێڕای بەدواداچوونی بنەماَەكەی بۆ ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی و كەمتەرخەمی ئەو ناوەندانە، تەرمەكەی رێكەوتی چوارشەممە 12ی مانگی سەرماوەز دۆوراوەتەوە كە 2 گوللە بەر لاشەی كەوتووە.

وردەكاریی چۆنیەتی كوژرانی ئەو هاوڵاتیە نادیارە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێ سەبارەت بە بكوژ یان بكوژانی لەبەردەستدا نیە.

لە لایەكی دیكەوە، هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە لە ئاوایی “قارك” سەر بە شاری “بازید” لە پارێزگای “ئاگری” لە باكووری كوردستان هاوڵاتیەكی كورد بە ناوی “ممش ئارك بوكا” تەمەن 45 ساڵ كە سەرقاڵی كاری كۆڵبەری بووە لە سەر سنووەركان، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی توركیەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست دەدات.

ئارك بوكا، گوللەكە بەر ملی كەوتووە و بە هۆی كاریی بوونی برینەكانیەوە، پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدەدات.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.