یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

گیانلەدەستدانی سەدان رۆژنامەنووس لە سوریە

تۆڕی مافی مرۆڤی سووریە رایگەیاند، ژمارەی رۆژنامەنووسە كوژراوەكان لەسووریە، لەدوای دروستبوونی راپەڕینی خەڵكی ئەو وڵاتە لە سەرەتاكانی ساڵی 2011ەوە تاوەكو ئەم مانگە گەیشتە 379 رۆژنامەنووس .

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە مانگی رابردوو 6 رۆژنامەنووس لەلایەن هێزەكانی ئەرتشی سووریە كوژران و 3ی دیكەش برینداربوون . هەروەها لە مانگی رابردوودا 4 رۆژنامەنووس لە لایەن هێزەكانی حكومەتی سووریەوە گیران و 4ی دیكەش لەلایەن هێزە نەیارەكانی حكومەتی ئەو وڵاتەوە گیران.

تۆڕی مافی مرۆڤی سووریە لەو راپۆرتەیدا، كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویكردووەتەوە، دەڵێ پیشەی رۆژنامەنووسی لە سووریەدا لە ژێر هەڕەشەیەكی گەورەدایە و  بەهۆی سیاسی و سەربازی كردنی رۆژنامەنووسان لەو وڵاتە، جگە لەو خوێنە بەردەوامەی لە جەستەی رۆژنامەنووسان دەڕێژرێت، هیچ چاوەڕوانیەكی دیكەی لێ ناكرێ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.