پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

عەبادی: ئێران مۆڵەتی هێرشی ئاسمانی لە خاكی عێراقدا نیە

حەیدەر عەبادی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاند: بەغدا مۆڵەتی‌ بە ئێران نەداوە، هێرشی‌ ئاسمانیی‌ لە ناو خاكی‌ عێراقدا ئەنجام بدات و كۆشكی‌ سپی‌ ئەمریكاش، ئێران بە هاوكاریكردنی‌ تیرۆریزم تۆمەتبار دەكات.

دوای‌ ئەوەی‌ ئاژانسەكانی‌ هەواڵ، پرسی‌ بەشداریكردنی‌ فڕۆكەیەكی‌ جەنگیی‌ ئێرانیان لە هێرشی‌ ئاسمانیی سەر داعش لە خاكی‌ عێراقدا وروژاند، جان كێری‌ وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەر وەها هێرشێك ئەنجام درابێت، ئەوا هەنگاوێكی‌ ئەرێنییە.

وتەبێژەكەی‌ پنتاگۆنیش ئەنجامدانی‌ هێرشەكەی‌ پشتڕاست كردەوە، بەڵام جاش ئێرنێست وتەبێژی‌ كۆشی‌ سپی‌ ئەمریكا، لە وەڵامی‌ رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: ئەو لە ئاستێكدا نییە قسە لەسەر ڕەتكردنەوە یان پشتڕاستكردنەوەی‌ هێرشی‌ ئێران لە خاكی‌ عێراق بكات، بەڵام جەختی‌ كردەوە كە ئێران بۆ خۆی‌ پشتیوانی‌ تیرۆریزمە لە جیهاندا.

هاوكات، حەیدەر عەبادی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی‌ یۆرۆنیوز‌ ڕایگەیاندوە: جگە لە هێزەكانی‌ هاوپەیمانان، ڕێگە بە هیچ وڵاتێكی‌ دیكە نەدراوە ئاسمانی‌ عێراق بۆ لێدانی‌ داعش بەكار بهێنێت.

ناوبراو جەختی‌شی كردەوە، كە ئەو وەكوو فەرماندەی‌ گشتیی‌ هێزە چەكدارەكان، مۆڵەتی‌ هێرشی‌ ئاسمانی‌ بە كۆماری ئیسلامی ئێران نەداوەو ئەگەر ئەو هەواڵانە راستبێت، ئەوا بەبێ‌ مۆڵەت و ئیزن هێرشەكەی ئەنجام داووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە تا ئێستا پتر لە 60 پاسداری كۆماری ئیسلامی ئێران، لە شەڕ دژی داعش لە عێراق و سوریە كوژراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.