شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

دۆخی جەستەیی زیندانیەكی سیاسی كورد زۆر نالەبارە

زیندانیەكی سیاسی كورد كە لە زیندانی مەسجد سلێمان راگیراوە، لە دۆخێكی جەستەیی نالەبار و مەترسیداردا دەژیت.

چەنگیز قەدەم خێری، زیندانی سیاسی كورد خەڵكی شاری كامیاران، كە لە زیندانی مەسجد سولێمان، كە كاتی دەستگیركرانی كەوتبووە بەر لێدان و ئەشكەنجە و ئەو گوللەیەی بەر جەستەی كەوتووە دەرنەهێنراوە، تووشی نەخۆشیی كوشندە بووە، بەڵام پاش تێپەڕ بوونی 3 ساڵ، هێشتاكە نەشتەرگەریی بۆ نەكراوە و ئێستا لە دۆخێكی نالەباردا دەژیت.

چەنگیز قەدەم خێری، لە 3 ساڵ لەوەپێشەوە كە دەستگیر كراوە، بە هۆی مانەوەی گوللە لە جەستەی، بە دەست عفونەتی زۆرەوە دەناڵێنێت و تا ئێستا چارەسەریی پزیشكی پێویستی بۆ نەكراوە.

دەوترێ، بەرپرسی بێهداریی زیندانی مەسجد سلێمان تا ئێستا چەندین جار بە كاربەدەستانی ئەو زیندانەی راگەیاندووە، كە چەنگیز پێویستی بەوە هەیە تا لە دەرەوەی زیندان چارەسەریی پزیشكی بۆ بكرێت، بەڵام لێپرسەرانی وەزارەتی ئیتلاعات و كاربەدەستانی زیندان، هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ، لە گواستنەوەی ئەو زیندانیە سیاسیە بۆ دەرەوەی زیندان خۆدەبوێرن.

چەنگیز قەدەم خێری ساڵی 1390ی هەتاویی هاوڕێ لەگەڵ محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ)، فەخرە فەرەجی و ئەیوب ئەسەدی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نزیك شاری سنە دەستگیر كران.

چەنگیز قەدەم خێری خەڵكی شاری كامیاران بە 40 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان، فەخرە فەرەجی خەڵكی شاری مەریوان بە 25 ساڵ زیندان دوور خرانەوە بۆ زیندانی تەبەس، محەمەد حسێن رەزایی (خوسرۆ) خەڵكی شاری دیواندەرە، بە 30 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب و ئەیوب ئەسەدی خەڵكی شاری مەریوان بە 20 ساڵ زیندان دوورخرانەوە بۆ زیندانی كاشمەر حوكم دران.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.