هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئیسلامیەكان لە “سنە” هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتیان

ژمارەیەك ئیسلامی توندڕەوی شمشێر بە دەست لە شاری سنە، هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتیان.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئابشار سنە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژمارەیەك ئیسلامیی توندڕەو كە شمشێریان بەدەستەوە بووە، لای ئێوارە لە شەقامی شەشوم بەهمەن (پاسداران) لە شاری سنە، هێرشیان كردووەتە سەر ژمارەیەك لاو و ئەو ئەند لاوەیان بریندار كردووە.

دواتر لاوەكان لە لای پۆلیسی كۆماری ئیسلامی سكاڵایان لە سەر ئەو شمشێر بەدەستانە تۆمار كردووە، بەڵام هیچ بەدواداچوون و دژكردەوەیەك لە لایەن چەكدارانی كۆماری ئیسلامیەوە بەرامبەر بەو رووداوە ئەنجام نەدراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە كاتی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و بەدەستەوە گرتنی یەك لەسەر سێی خاكی ئەو وڵاتە، تا ئێستا چەندین دەستە ئیسلامی توندڕەو بە هەڵگرتنی ئاڵای رەشی داعش، لە سەر شەقام و كۆڵانەكانی شارە جیاجیاكانی كوردستان و بەتایبەت لە شاری سنە مانۆڕیان داوە و هەڕەشەیان لە چالاكانی مەدەنی و سیاسی كردووە، كە بۆیان نیە باس لە نەبوونی خودا بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.