چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

ناڕەزایەتی نانەواییەكانی “ئیلام” بە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی نان

سەرۆكی یەكیەتی پیشەیی نانەواییەكان رایگەیاندووە، كە رەوتی بەرز بوونەوەی نرخی نان نانەواییەكانی ناڕازی كردووە.

ناوبراو لە لێدوانێكدا بۆ یەكێك لە ماڵپەڕە خۆجێییەكانی ئیلام راگەیاندووە: تێچووی نانەواییەكان وەك حەقدەست و بیمە‌ی كرێكاران، كرێی دووكان، حەقی ئاو و بەرق و گاز بە شێوەی مامناوەند تا ئاستی زیاتر لە 70% بەرز بۆتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەر یەك كیلۆ ئارد 15% گرانتر بووە و لە ٥٥٠ تمەنەوە بۆ‌ ٨٥٠ تمەن بەرز بۆتەوە.

سەرۆكی یەكیەتیی پیشەیی نانەواییەكان جەختیشی كردووەتەوە، كە لە بەرامبەر ئەو گرانیەدا نرخی نانیش تا ئاستی پتر لە 30% زیادی كردووە و ئەوەش ناڕەزایەتی توندی نانەواكانی لێكەوتۆتەوە، چونكە لەم بارودۆخەدا زۆربەی نانەواكان ناتوانن درێژە بە كارەكانیان بدەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.