چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

زیندانییەكی كورد لە زیندانی سنە گیانی لەدەست دا

لە پەراوێزی چواردەیەمین رۆژی مانگرتنی سەرانسەریی زیندانیانی سیاسیی ئێران، بەندكراوێكی نەرخش لە زیندانی ناوەندیی سنە بەهۆی پێشگیری لە چارەسەریی پزیشكی گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، “سوبحان گوڵبەندی” زیندانیی كوردی خەڵكی شاری “كامیاران” كە لە بەندی 4ی زیندانی ناوەندیی سنە دەستبەسەر بووە، رۆژی سێشەممە 11 ی مانگی سەرماوەز، بەهۆی نەبوونی دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی و پێگیری لە چارەسەركردن لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیی زیندان و كەمتەرخەمیی بەندییەوانەكان لەناو زیندانی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە سوبحان گوڵبەندی بەهۆی نەخۆشی، هەوكردن و هەڵماسینی هەموو جەستەی و دەرمان نەكردنی گیانی لەدەست داوە، چەندین جار داوای لە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە كردبوو كە بۆ چارەسەریی پزیشكی بیبەنە نەخۆشخان، بەلام داواكەی پشتگوێ خرابوو.

دەوترێ تەرمی ئەو زیندانییە كوردە لە پزیشكی یاسایی سنەیە و هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.

لە حاڵێكدا ئەو زیندانییە لە زیندانی سنە گیانی لەدەست داوە، كە ئەو زیندانە لەبارەی ئیمكاناتی تەندروستی، خواردن و خۆراكی خراپ و ژینگەی ئالوودەوە لە رەوشێكی نەگونجاو دایە و بەرپرسانی زیندانیش بە ئەنقەست بۆ ئازاردانی زیندانییەكان هیچ هەوڵێك بۆ چاك كردنی نادەن.

لە ساڵانی رابردووشدا هەر لە زیندانی ناوەندیی سنە بەهۆی دەرمان نەكردن و پێڕانەگەیشتنی زیندانییە نەخۆشەكان، چەندین رووداوی لەم چەشنە روویداوە.

بەپێی پێڕەوی ناوخۆیی زیندانەكان، بێبەش كردنی زیندانی لە ئیمكاناتی تەنردوستی، بێبەش كردنی لە خزمەتگوزاریی زەرووری و پێویست، بەكارهێنانی حەبگەلی رەوانگەردان و كەم و زیاد كردنی داروو، بەكارهێنانی زەخت و گوشاری دەروونی و پێشگیری لە پشوو، بە نایاسایی لە قەڵم دەدرێت و وەك تاوان دێنە ئەژمار، كەچی هیچكام لەو بەندە یاساییانە لەناو زیندانەكانی ئێران رەچاو ناكرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.