دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

كۆڵبەرێكی دیكە بە دەستی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوو

هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەكانی مەریوان، كۆڵبەرێكیان دایە بەر تەقەی راستەوخۆ.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیاچەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە بەشی خاومیرئاوا، كۆمەڵێك كۆڵبەریان دایەبەر تەقەی راستە وخۆ.

لەو دەستڕێژییەدا كە لەلایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە نزیك گوندی “هانە شێخان” و “گاگل” رووی دا، كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری سنە بە ناوی “عەلی تامە” كەوتەبەر تەقەی راستە وخۆی هێزە نیزامییەكان و بریندار بوو.

هەر لەم رووداوەدا، ٨ سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكاران كوژراون و كەلوپەلی كاسبكارانیش دەستییان بە سەردا گیراوە.

شایانی باسە، ئامارەكان باس لەوە دەكەن، كە لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٦٤ هاووڵاتیی كورد لەلایەن هیزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران كەوتوونەتە بەر تەقەی راستە و خۆ و كوژراو و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.