چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

شەفافیەتی نێودەوڵەتی: ئێران هێشتاكە یەكێك لە گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە

لە پێڕستەكەی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی “دانمارك لە سەرەوەی پاكترین وڵاتان و سومالی و كورەی باكوور” لە دوا ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندان و ئێران وێڕای ئەوەیكە دۆخی باشتر بووە، بەڵام هێشتاكە یەكێك لە گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە.


رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی (Transparency International) دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن لە 174 وڵاتی جیهان بڵاو كردووەتەوە. پێوەری گەندەڵی بە لەبەرچاو گرتنی هەڵسوكەوتی كارمەندانی دەوڵەتی و كەڵك وەرگرتنی نابەجێی سیاسەتمەدارەكان لە پێگەی خۆیان، لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەرچاو دەگیردرێت.

بە پێی توێژینەوەكەی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، گەندەڵی لە بەشی دەوڵەتی زۆرتر لەو وڵاتانە سەر هەڵدەدات، كە لە حاڵی گەشە كردندان. پێڕستی پێوەری گەندەڵیی ئەو رێكخراوەیە، دەرخەری ئەوەیە، كە توركیە و هەروەها گرووپی وڵاتانێ كە بە تازەیی روویان لە پیشە كردووە لەوانە “برێزیل، روسیە، هێند و چین” پێگەی گەندەڵی بەرینتر بووەتەوە.

ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیش، لە بەراوەرد لەگەڵی ساڵی 2013ی زایینی 2 خاڵ زۆرتری وەدەستهێناوە، بەڵام هێشتاكە یەكێك لە وڵاتانی گەندەڵی جیهانە.

ئێران لە ساڵی 20143 لە پلەی 145ی وڵاتانی جیهاندا بوو، بەڵام ئەمساڵ ئەو پلەیە گەیشتووەتە 136 و تا رادەیەك باشتر بووە، بەڵام هێشتاكە یەكێك لە گەندەڵترین وڵاتان لە بواری ئیداریدایە.

ئەو پلە لاوازە تەنیا تایبەت لە ئێران نیە و وڵاتانێكی وەكوو “روسیە، كامێرۆن، ققیزستان، لوبنان و نیجریەش” بە وەدەستهێنانی 27 خاڵ، هاوەتەریبی ئێران لە پلەی 136ی جیهاندان و ئەوانیش هاوشێوەی ئێران، لە بواری گەندەلیی ئیداریدا پلەیەكی لاوازیان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.