سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

كەمپەینی پاراستنی*زاگرۆس* گەیشتە شاری “سەردەشت”

كەمپەیەنی چاندنی داربەڕوو، كە وەكوو ناڕەزایەتی دەربڕینێك بە لە ناوبردنی ژینگەو دارستانەكانی زنجیرە چیاكانی *زاگرۆس* دەستی بە چالاكی كردووە، لە دەوروبەری شاری سەردەشت چالاكانی مەدەنیی ئەو شارەش بە چاندنی تۆوی داربەڕوو، بەشداریی ئەو كەمپەینە بوون.

ئەو كەمپەینە ، یەكەم جار مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری جوانڕۆ و لەلایەن دوكتور محێدین محەمەدخانییەوە و بە ئیلهام وەرگرتن لە كەمپەینی “سەتڵی سەهۆڵاو”ەكە، دەستی بە چالاكی كرد.

ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس و ئیدارەی ژینگەپارێزی جۆانڕۆ وەكوو ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەناوبردنی دارستانەكانی كوردستان، ئەوكەمپەینەیان وەرێ‌خستووە و هەتا ئێستا لەگەڵ پێشوازیی گەرمی چالاكانی مەدەنی و ژینگەپارێزەرانی كورد بەرەڕوو بۆتەوە.

بە وتەی چالاكانی ژینگەپارێزی، هەموو كەس دەتوانێ بە چاندنی داربەڕوو بەشداری ئەو كەمپەینە بێت و چەند كەسی دیكەش بۆ بەشداریی لەو چالاكییەدا بانگهێشت بكات و هەر كەسیش سێ دار بەڕوو لە داوێنی زنجیرە چیاكانی “زاگرۆس” بچێنێت.

چالاكانی مەدەنیی شاری سەردەشت رایانگەیاندووە، كەسانی بانگهێشت كراو ئەگەر نەیانتوانی بەشداری ئەو چالاكییە بن، پێویستە بڕی ١٥ هەزار تمەن بخەنە حیسابی بانكیی نەخۆشییە ئەستەمەكان(صعب العلاج)ـەوە.

پێشتریش بەڕێوەبەرانی كەپەینكە لە جوانڕۆ رایانگەیاندبوو، كە هەر كەسیكی بانگهێشتكراو نەتوانی بەشداریی كەمپەینەكە بێت، دەبێ سەتڵێك زبڵ و پاشماوەی بەجێماوی ناو ژینگەی دەوروبەری خۆی كۆبكاتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووبەرێكی بەرفراوان لە دارستانەكانی زنجیرە چیای زاگرۆس بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە ناوچوونە، كە بە وتەی هاووڵاتییان و شایەتحاڵان، ئەندامانی سپای پاسداران راستەوخۆ ئاگریان لە دارستانەكان بەرداوە.

هەروەها رێكەوتی ١٨ی خەرمانانی ئەمساڵیش ژمارەیەك دەزگای بۆڵدزێر بە پشتیوانیی ناوەندە نیزامی و ئەمنییەكانی كۆمار ئیسلامی لە سەردەشت، چەندین هێكتار لە دارستانەكانی پشتی “رەزی جۆڵا”ی ئەو شارەیان لەناو بردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.