سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / حوکمی ئێعدامی به‌ندکراوێکی تری کورد ڕاگه‌یه‌نرا

حوکمی ئێعدامی به‌ندکراوێکی تری کورد ڕاگه‌یه‌نرا

سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ به زاگرۆس‌پۆستی ڕاگه‌یاند، له‌م حه‌فته‌یه‌دا دادگای شۆڕشی تاران حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ به‌ندکراوێکی کورد له گرتوخانه‌ی ئێوین به بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ‘فه‌رزاد هونه‌رجو’  ته‌مه‌ن 24 ساڵ خه‌ڵکی ئاوایی ده‌ڵ سه‌ر به سه‌وڵاوا ماوه‌ی 3 ساڵ پێش ئێستاو له ماڵی خۆی له ئاوایی ده‌ڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
شایانی باسه فه‌رزاد له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانیدا خوێندکار بووه‌، هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئه‌م به‌ندکراوه تا ئێسته ئاشکرا نه‌بووه.
ده‌وترێت ناوبراو هه‌ڵگری هیچ بیرۆکه‌یه‌کی سیاسیی حزبی نه‌بووه‌و پێده‌چێت به تاوانی ئاییینی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت سە شهروند کورد در اشنویه و جوانرود

سه‌شنبه چهارم تیرماه، یک شهروند هویت #رحیم_ارشدی اهل #شنو از سوی نیروهای اطلاعاتی رژیم بازداشت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.