کانگای نه‌وتی خاو ، له سه‌رانسه‌ری کوردستان زۆره . شاره‌زایانی بواری وزه ده‌ڵێن : هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ده ر‌یای نه‌وت هه‌ڵکه‌وتوه و، له پاڵ ئه‌م سه‌روه‌ته گرانبه‌هایه دا، و زۆرتریش له نه‌وت گازی سروشتی هه‌یه . بۆ زلهێزه‌کان و وڵاتانی ئوروپا ، ئه‌م نه‌وته کاڵ و ڕه‌شه ” شانه‌ی هه‌نگوینه ! “ ڕه‌شبینی پێشره‌وان و ڕووناک بیرانی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به فرۆش و هه‌نارده کردنی وزه له کوردستانه‌وه بۆ جیهان له ئاستێکی نزمدا نیه و تاڕاده‌یه‌ک سه‌ریان سوڕ ماوه . ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا، ده‌بوا سه‌فه‌ری جه‌ناب مه‌سعود بارزانی بۆ ئامێد و دیداری سیاسه‌تمه‌دارانی تورک ، ده‌سکه‌وتی زۆر تر و پڕ بایه‌خ تری بوایه . به تایبه‌ت هاوسه‌فه‌ره‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت ، تێکڵاوێک له پێشڕه‌وانی یه‌کێتی نیشتمانی ، گۆڕان و پارتی نه بون . ئه‌مما جوان و مه‌نتیقییش نه‌بوو که هاوسه‌فه‌ره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم، له لایه‌نه ئیسلامیه‌کان بێت. له حاڵیکدا تورکه‌کان ، زۆر به وردی پلان و نه‌قشه‌ی دیاری کراوی خۆیان له‌و سه‌فه‌ره‌دا نیشان دا‌و سیاسه‌ته‌کانی خۆیان جێ به جێ کرد . ئایا ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانی کوردستان، له زمانی شای دیکتاتور و سه‌دامی خوێن‌ڕێژ ، جورئه‌ت و زاتی ئه‌وه‌یان بوو ته‌نانه‌ت به چپه‌یش دژی کوله دیکتاتوره‌کانی کوردستان شه‌ڕ و به‌ره‌نگاری که‌ن ؟ مێژووی سه‌رده‌م ده‌لێت: ئیسلامیه‌کان هێچ چه‌شنه خه‌باتێکی پێشمه‌رگانه‌یان نه بوو . ئه‌وان هاتنه سه‌ر سفره‌ی ئاماده، ، که ئێستا له لایه‌ن ئێران و عه‌ره‌بستانه‌وه،هان و یارمه‌تی ده‌درێن . وه‌زنی سیاسی دیدار‌و سه‌فه‌ره‌که، هه‌ندی جار به پێوه‌ری دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ڕۆژ ، به لای خراپ‌دا ده‌شکایه‌وه‌و له هه‌مان کاتدا لایه‌نی چاک و ده‌سکه‌وتی به‌رزیشی هه‌بوو .
ئه‌م دیداره ڕێگای کارتیله نه‌وتیه‌کان و کۆمپانیه جیهانیه‌کانی بۆ سه‌ر چاڵه نه‌وت و گازه‌کانی باشوری کوردستان ته‌خت و هه‌موار کرد. ئه‌م ڕێککه‌وتنانه به‌ستنی سێ کونفرانسی لێ که‌وتوته‌وه که،ئاخرینیان له هه‌ولێر گیراوه. ئه‌زمونی جمهوری کوردستان له مه‌هاباد ، له‌م به‌ستێنه‌دا زۆر تاڵ و سامناکه. کاتێک ڕۆژئاوا و سوڤیه‌ت له سه‌ر نه‌وتی شیمال ڕێک که‌وتن . ئه‌رکی قه‌وام والسه‌ڵته‌نه بۆ ڕۆژئاوا و ته‌نانه‌ت ژنڕاڵ ژوزیف جۆگاشویلی( ستالین) ڕێکخستنی لایه‌نه‌کانی شه‌ری دووهه‌می جیهانی بوو، ئه‌گه‌رچی به قیمه‌تی چاره ڕه‌شی کورد ته‌واو بوو. به پێ به ڵێنی حکومه‌تی شوراکان، ده‌بوایه له هه‌ژار و ڕه‌نجده‌ری کوردستان دیفاعیان کردبایه، که چی پشتی کوردیان چۆڵ کرد و هێزه‌که‌یان له کوردستان کشایه‌وه و ئه‌وکات ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی حکومه‌تی شایان دا وکۆماری ساوای کوردیان ، ناجوامێرانه تیر باران کرد . دیارده‌ی گۆڕانکاری و گلۆبالیزم ، ده‌توانی به باری خراپ‌دا هه‌ڵسوڕێت و ڕه‌نگه حکومه‌تی باشوری کوردستان به‌ره‌و قه‌یرانی قوڵ تر پاڵ پێوه نێت .
حکومه‌تێک که تا ئێستا نه‌یتوانیوه، یه‌ک بگرێت ، هێشتا دوو هێزی پێشمه‌رگه، دوو ده‌زگای عه‌دل و داد، دوو یاسا و قانون، دووئاسایش، دووحوکمڕانی و دوو پولیس وه‌ک “دیارده‌ی دوواکه‌وتویی” خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م دیاردانه هه‌ر وه‌ک پاڕازێت، په‌یکه‌ری کۆمه‌ڵگای باشوریان لاواز کردووه . حکومه‌تێک که مه‌یدانی هه‌ڵسوڕانی لایه‌نه توند ڕه‌وه‌ئیسلامیه‌کانی، که له ڕووخانی سیسته‌می توتالیتری به‌عس هیچ ده‌ورێکیان نه بووه ، پێ چاره ناکرێت و سه‌باره‌ت به ، پڕۆپاگانده و ته‌بلیغی دوواکه‌وتوانه‌یان سکوت ده‌کا و خاونی هه‌ڵویست نیه . وەزنی سیاسی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له‌مه‌و پێش له کۆمه‌لگای کوردستان زۆر که‌م بوو ، به‌ڵام ئێستا ،کۆمه‌ڵگاکه به لای کۆنه‌پارێزی و ئیسلامی سیاسی وه‌رچه‌رخاوه و به داخه‌وه جگه له یارمه‌تی و پیلانی عه‌ره‌بستان و ئێران پارتی و یه‌کێتی و ته‌نانه‌ت” ڕه‌وتی گۆڕان ” یش ئیعتبار و ئوتوریته‌یان بۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه . هه‌روه‌ها به پێوه‌ری ده‌سکه‌وته مێژووییه‌کان و ڕێز گرتن له دیمۆکراسی ئیسلامیه‌کانیش ، مافی ئه‌ویان هه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی خۆیان بانگه‌واز که‌ن و له ئیداره‌ی حکومه‌تدا به‌شدار بن ، ئه‌مما پڕوپاگانه‌ی ژه‌هرئاوی، دیفاع له خورافات و داسه‌پاندنی بیر و باوڕیان، بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان ڕووخێنه‌ر وترسناکه و له گه‌ڵ دیمۆکراسی و گلوبالیزمدا ناکۆک و دژ به یه‌کن . له ئاوا ئانتاگونیزمێکی به‌رچاو و بار و دۆخی ناسکی پارته‌کانی باشور ، هه‌رێمی کوردستان وه‌ک پردی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو ده‌ور ده‌بینێ .
هه‌رکات مالیکی، به‌ره‌ی سوننه و شیعه و پاشماوه‌ی حیزبی به‌عسی ئاشت کرده‌وه ، ئه‌وکاته شوڤینیزم و ناسیونالیزمی عه‌رب، وه‌ک جاری جاران له ئوممه‌ی عه‌ره‌بی دیفاع ده‌کات و پێ ده‌چێت دیسانه‌وه، شه‌ڕێکی به‌ر فراوان به یارمه‌تی تورکیا و ئێران به گه‌لی کورد بفرۆشن .
له پێڤاژه‌ی وزه‌ی کوردستاندا ، ده‌وری ” ئوپێک “به ڕوونی دیار نیه ، ئه‌مما ده‌وری ئامریکا و ڕووسیا و ڕۆژ ئاوا و به تایبه‌ت ” ناتو” دیاره . کۆمپانیا گه‌وره ، چکۆله‌کان و وڵاتانی سه‌نعه‌تی جیهان ، بۆ گه‌یشتن به چاڵه نه‌وته‌کانی کوردستان وه‌ک شارا مێلوره ڕێچکه‌یان به‌ستوه و خه‌ریکن ملی خۆیان بۆ ئه‌و شانه هه‌نگوینه ده‌شکێنن . شکستی بزووتنه‌وه‌ی گه‌وره و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کورد له ساڵی 1975 ی زاینی به ده‌ستوری نیکسون و کی سنجێڕ (که هه‌رگیز شیاوی خه‌ڵاتی ئاشتی نوبیل نه‌بووه) ، و به ڕه‌زایه‌تی سه‌د له سه‌دی ڕووسیا کراوه . ئه‌گه‌رچی هێزی پیشمه‌رگه حازربه چه‌ک دانان نه‌بوو و له‌و پێناوه‌دا، ده‌یان پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یان له داخی هه‌ڵاتنی ڕێبه‌ری ، خۆیان کوشت، ئه‌مما ڕێبه‌ری بزووتنه‌وکه پاسیڤ و نه‌یتوانی له باری مێژووییه‌وه ده‌وری شۆڕشگیڕانه ی هه‌بێت و ،سه‌نگه‌ری به‌رنگاریان چۆڵ کرد. ئه‌م شکسته سامناکه که به سه‌ر بزووتنه‌وی کوردا سه‌پا، تۆزقاڵێک له تاوان و خه‌یانه‌تی ئامریکا ، ڕووسیا، تورکیا ، سووریا ،ئێران و عێراق که‌م ناکاته‌وه . ئه‌و بزووتنه‌وه به ده‌سه‌ڵاته که ده‌یتوانی له ساڵی 1976 حکومه‌تی باشوری کوردستان دروست بکات، زلهێزه‌کان خه‌یانه‌تیان پێ کرد .
کۆمپانیای ” پڕۆم” ی ڕووسیا به خیرایی له هه‌ولێر چاوپێکه‌وتن و دیداری سه‌رۆک حکومه‌تیان کردووه . وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ته‌ینر یه‌ڵدز ، حازر و ئاماده بوه . کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی کوردستان پێک نه هاتوه تا بڕیارێکی مه‌سڵه‌حه‌تی ده‌ر کات. حیزبه‌کان خه‌ریکی چپه کردن و سازانن ، و بۆ یه‌کگرتن داوای مه‌جال ده‌که‌ن . هه‌ر ئێستا 340 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌رده‌هێنرێت ، له حاڵیکدا هه‌نارده کردنی یه‌ک میلیون به‌رمیل نه‌وتی خاو ، له به‌رنامه‌دایه ! ده‌بوا پلاتفورمێک بۆ پاراستنی ژینگه، ئاماده کرێت تا گازه‌که به خوڕایی نه سوتێندرێت و هه‌مووی هه‌نارده کرێت .
ڕێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی له کونفرانسێکدا وتی: بۆ پێشخستنی ژێرخانی عێراق وحکومه‌تی هه‌ریم پێویستمان به پاره هه‌یه . سه‌فین ده‌زه‌یی وته بێژی حکومه‌تی هه‌رێم وتی: ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بوو، کۆمپانیاکان بایه‌خ به وزه‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن،کورد له پڕۆسه‌که‌دا کارتێکی به هێزه و هه‌ر هاووڵاتیه‌ک له پاره‌ی نه‌وت به‌شی ده‌درێت . ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی کوردستان زۆر خۆشحال بوو . به‌یان سامی عبدولڕه‌حمان له به‌ریتانیا ، ته‌رجومه‌یه‌کی زۆر خاوی له‌م مامڵه نیشان دا . دوکتور گۆڤه‌ند شێروانی به شان و باڵی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا هات و زۆری تاریف کرد . خۆ ناکرێت وه‌ک وڵاتانی که‌نداو ،کوردستانیش هه‌ر ته‌نیا ” یه‌ک به‌رهه‌م “ی هه‌بێت . وڵاتانی که‌نداو و عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن ژینگه‌یان بۆ کشت و کاڵ گونجاو نیه. دارستانی سروشتیان یا هه‌ر نیه و یا که‌مه. ئاوی کانیاو له کوردستان زۆره و ، خۆی له خۆیدا سامانێکی به نرخ و گرانبه‌هایه و دڵنیام ، ئاوی کانیاوه‌کانیش به تاڵان ده‌برێت .
ژێرخانی ئابوری بریتیه له گه‌شه‌دانی سه‌نعه‌ت ، کشت و کاڵی مودێڕن،سیسته‌می نوێ په‌روه‌رده و بار هێنان، پاراستنی مافی ژنان، باخداری،هه‌نگه‌وانی، پاراستنی ژێنگه‌ی دڵڕفینی کوردستان، سیسته‌می مودێرنی ئاودێری، خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان له ئاستی به‌رزدا، په‌ره‌ی دیمۆکراسی و زانست، نه بوونی سانسور، که‌ڵک وه‌ر گرتن له میوه‌ی باخه‌کان بۆ شه‌راب و کامپوت،وئاژڵداری مودێڕنه. کوا وڵاتانی که‌نداو ژینگه‌ی کوردستانیان هه‌یه ؟ ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر باشوری کوردستان ، چاوه‌ڕوانی پاره‌ی یه‌ک به‌رهه‌م بێت ، زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت . وڵاتانی که‌نداو ،له باری مرفولۆژیه‌وه نه کوێستان و نه کانیاو و نه ده‌شت و ده‌ری به پیتیان هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ ناچارن ته‌نها یه‌ک به‌رهه‌میان هه‌بێت ، ئه‌ویش نه‌وت و گازه . ئه‌مما ژینگه‌ی کوردستان بۆ داهاتی به نرخ تر زۆر ئامادیه و باری ئیکۆسیسته‌م و ئیکۆلۆژیه‌که‌ی ،یه‌ک جار سازگار و گونجاوه . ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ، باشوری کوردستان وه‌ک ” دووبه‌ی ” ده‌وری سه‌ڕافخانه‌یه‌کی گه‌وره یاری کات و توشی ئه‌م په‌تایه بێت ، هه‌ر ئێستا له سلێمانی و هه‌ولێر په‌تاکه ده‌ردی بێ ده‌رمانی خه‌ڵکه و جه‌ماوه‌ری خه‌لک قازانجێک ناکه‌ن .
تورکیا ته‌نیا پردی په‌یوندی نیه ، به‌ڵکوو زۆربه‌ی تاڵانه‌که تورکیا ده‌یکا و به‌شی ناتوش ده‌دات . نازانم بۆچی له‌م دیدارانه و پڕۆژه‌یه‌دا، نوێنه‌رانی یه‌کێتی و گۆڕان له په‌راوێز که‌وتبوون؟ هیوا و ئاره‌زوم ئه‌وه یه ، که میلله‌تی کورد داگیرکاران له کوردستان ڕاماڵێت و ده‌وڵه‌تی خۆی دروست بکات . سه‌باره‌ت به م پڕۆژه‌یه گه‌شبینم ، ئه‌مما پێویسته نرخ و کاردانه‌وی گۆڕانکاریه‌کان و ئه‌گه‌رکانیش بزانین و له بیریان نه‌که‌ین .
پرسیاری زۆر له سه‌ر په‌رده‌ی مێشکی تاکی کورد هات و چوو ده‌کات ، بۆ نموونه:
1- ئایا واژۆ کردنی ئه‌م ڕێک که‌وتنه به‌ر پرسیارانه بوه و حکومه‌تی هه‌رێم له ڕێکخراوه‌ی ئۆپێک ئه‌ندامه؟
2- ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنه بۆ تورکیا و عێراق ئایا سه‌که‌وتنیشه بۆ باشوری کوردستان ؟
3- ئایا داهاتی باشوری کوردستان ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک به‌رهه‌م و ئه‌ویش هه‌ناردنی پیتڕۆل و گاز بێت ، بۆ داهاتوویی کوردستان زه‌ره‌رمه‌ند نیه ؟
4- ئایا ژیر خانی ئابوری باشوری کوردستان که به زۆری ” یه‌ک هه‌نارده ” ی ده‌بێت له خانه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو، داده‌نرێت ؟
5- ئایا هه‌ڵویستی ئامریکا و ڕووسیا و به‌ریتانیا و فه‌رانسا ، داگیرکارانی کوردستان و… له دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م و دووهه‌مه‌وه به نیسبه‌ت کێشه‌ی کورده‌وه، له مێشکی مێژوو نه‌ماوه که ئێستا متمانه به به‌ڵێن و وه‌فایان ده‌که‌ن ؟ کام دیدار ، دانیشتن و دیالۆگتان به فه‌رمی و قانونی نوسراوه و به‌رپرسانی هه‌ر دوو لا ئیمزایان کردووه و به دیکۆمێنت ده‌رهاتوه و له ماسمێدیای هاو چه‌رخ بڵاو بوه‌ته‌وه ؟
6- ئایا هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه که‌له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه ، بۆ پشتیوانی له حافز ئه‌سه‌د ، به‌ره‌و سوریا ده‌ربازده‌بن، و به ئاشکرا تۆڕه جاسووسیه‌کانی سپای پاسداران له‌و ده‌ڤه‌رانه و نۆکه‌ر و به‌کرێگیراوه‌کانیان ڕێکیان ده‌خه‌ن و خراون، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ داهاتوی حکومه‌تی هه‌رێم و پڕۆژه‌ی نه‌وت و گاز نین ؟
7- چ زه‌مانه‌ت و گارانتیه‌ک هه‌یه ، که پاره‌ی فرۆشی نه‌وت و گاز به شه‌فافی به جه‌ماوه‌ر ی خه‌ڵک ، ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و له کام له بواره‌کانددا ڕێبه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم، مه‌سره‌ف و خه‌رجی ده‌که‌ن ؟ خۆ هێشتا دزی و گه‌ندڵی به‌چاره‌سه‌ر نه کراوی هه‌ر ماوه‌ته‌وه !
8- ئایا پارله‌مانی کوردستان نه‌قشه و پلانیان سه‌باره‌ت به وێران و داغان کردنی ژینگه‌ی کوردستان ، که هاوکات له گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز ده‌ست پێده‌کات هه‌یه ؟ کام پلان ؟ کام نه‌قشه ؟ ئایا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان پلاتفورمێکی زانستیان پێشکه‌ش کردووه ؟
9- ئایا یاسای نه‌وت و گاز له پارله‌مانی کوردستان له لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌م بواره نوسراوه و په‌سه‌ند کراوه ؟
10- هێڵی کۆنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له باشوری کوردستان کارایی نه ماوه و هێڵی تازه ته‌قریبه‌ن 281 کیلو میتره. ئایا پاراستنی ئه‌م بۆریه که هه‌ڵگری نه‌وتی خاو و گاز به‌ره‌و تورکیایه ئاسانه ؟
ڕوونکردنه‌وه و هه‌ندی زانیاری پێویست:
* ئوپێک : ڕێکخراوه‌یه‌که، که وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت له ده‌وری یه‌کتر کۆ ده‌کاته‌وه و ئه‌م ئۆڕگانه گوایه ؟ قیمه‌تی نه‌وت و گاز له بازاڕه‌کانی جیهان دیاری ده‌کات .
** ناتو: په‌یمانی هاوبه‌شی ئامرێکا له گه‌ل وڵاتانی گه‌وره و چکۆله تره ، که بۆ پاراستن و دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و به تایبه‌ت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئامریکا کار ده‌کات. له باری عه‌سکری و نیزامیه‌وه یارمه‌تی یه‌کتر ده‌ده‌ن . ناتو هه‌میشه یارمه‌تی ئه‌رته‌شی تورکیای داوه تا دژی” پارتی کرێکارانی کوردستان” شه‌ڕ بکات و زانیاری پێویستی به فاشیزمی تورکیا داوه . ناتو له ئه‌ساسدا دژی په‌ره‌سه‌ندنی بیر و فیکری چه‌پ که سوڤیه‌ت به قسه‌ی زل ئاڵاهه‌ڵگری بوو ، شکڵ و قه‌واره‌ی گرت . ناتو شه‌ڕی ئه‌فغانستان، عێراق، یوگوسلاوی، کوێت و لێبی کرد . گرفت ، بوحران ، گرانی ، نه‌بوونی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و قه‌یرانی وڵاتانی ئاماژه پێکراوی به ئاستێکی باوڕ پێنه‌کراو گه‌یاندوه . وله‌م وڵاتانه‌دا ژنان و منداڵان زۆرترین قوربانیان داوه.
*** کارتیل : سه‌رمایه‌ی چه‌ند که‌س و یا چه‌ند کۆمپانی که ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ر فراوان و زۆری ئابوریان هه‌یه ، له ئۆڕگانێک به ناوی کارتیل کۆ ده‌بێته‌وه که هه‌رگیز سنوور ناناسێت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌ر له ئاسمان ده‌کوتێت وته‌نانه‌ت ده‌توانی سیسته‌می حکومه‌تی وڵاتانێک که له که‌مه‌ندی کلۆنیالیزم گیریان کردووه و پێش نه‌که‌وتوون دیاری کات .
سوید، 5ی دیسامبر 2013 زاینی