یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2024

كوژرانی دەیان كەس لە چەكدارانی كۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵا

نەیارانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە سووریە وێڕای ئاماژە بە توندبوونەوەی شەڕو تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە حكومەتیەكان، باس لەوە دەكەن، كە زیاتر لە 30 كەسی دیكەشیان لە ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌ و حیزبۆڵڵای لوبنان كوشتوە.

دژبەرانی سووری دەڵێن هێشتا تەرمی كوژراوەكانی ئەندامانی سپای پاسداران‌و حیزبۆڵلای لوبنان لە ناوچەی درعا كۆنەكراونەتەوەو هێزەكانی بەشار ئەسەدو حیزبۆڵڵای لوبنان نەیانتوانیوە تەرمی كوژراوەكانیان لە گۆڕەپانی شەڕ دوور بخەنەوە.

لە لایەكی دیكەوە هێزەكانی بەشار ئەسەد بە بۆمبی بۆشكەیی زیاتر لە 18 كەسیان لە خەڵكی مەدەنیی ناوچەی “درعا” كوشتوە.

سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی ئێران وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە ڕایانگەیاندوە كە ئەفسەرێكی سپای پاسداران بە ناوی حەسەن حیزباوی لە سووریە كوژراوە.

شایانی باسە كە لە سەرەتای دەسپێكی شەڕ و ئاڵۆزیەكانی سووریە لە ساڵی 2011 تا ئێستا، زیاتر لە 60 كەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئێران لەو تێكهەڵچوونانەدا كوژراون‌، كە لە نێو ئەم كوژراوانەدا هەواڵی كوژرانی دوو فەرماندەی پلە بەرزی سپا وەك ئیسماعیل حەیدەری و حەسەن شاتری زیاتر لە وانی دیكە لە ڕاگەیەنە نێودەوڵەتییەكاندا دەنگی دایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.