پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

پشتیوانی زیندانیە سیاسیەكانی”سنە” لە مانگرتووانی زیندانی “ورمێ”

زیندانیانی سیاسی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری “سنە” پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی “ورمێ” (دەریا) دەربڕیوە.

پاش تێپەڕ بوونی 11 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی 29 كەس لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ (دەریا) زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری “سنە” كە زۆرترین زیندانیی سیاسی لە ئاستی ئێران و كوردستاندا لەخۆ دەگرێ، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو مانگرتنە دەربڕیوە.

هەر دوێنێ 20 كەس لە زیندانیانی زیندانی ناوەندیی شاری “زاهیدان”یش پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ورمێ دەربڕیبوو.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە دوێنێ شەممە 8ی مانگی خەزەڵوەر هێزەكانی گاردی تایبەتیی زیندانی “ورمێ” بە باتومی بەرقی و ئلێكتریكی، لەبەر دەم دەرگای چوونەژوورەوەی بەندی 12 جێگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.