یه‌ك شه‌ممه‌ 1 كانونی یه‌كه‌م 2024

پشتیوانی زیندانیانی سیاسی “زاهیدان” لە زیندانی مانگرتووی “ورمێ”

ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لە شاری زاهیدان بۆ پیشتوانی لە زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ نامەیەكی سەرئاوەڵایان بڵاو كردەوە.

ئەوڕۆ شەممە 8ی مانگی سەرماوەز، 20 كەس لە زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندیی شاری “زاهیدان” بە بڵاو كردنەوەی نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ دامەزراوە مافپارێزەكانی جیهان، پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ دەربڕیوە.

ئەو زیندانیانەی زیندانی زاهیدان وێڕای راگەیاندنی پشتیوانی خۆیان لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) هوشداریان داوە، كە ئەگەر خواست و داواكارییەكانی ئەو زیندانیە مانگرتووانە جێبەجێ نەكرێ، ئەوانیش دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.

ئەو زیندانیە سیاسیانە كە رێژەیان 20 كەسە، نامەكەی خۆیان رادەستی ئەم ناوەندە مافپارێزە جیهانیانە كردووە: كومیساریای باڵای مافی مرۆڤ، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، رێپۆرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران (ئەحمەد شەهید)

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رێكەوتی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری، لانیكەم ٣٠ كەس لە زیندانییانی سیاسیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە (دەریا) بەهۆی پێڕانەگەیشتن و هەڵسوكەوتی نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندان، مانیان لە خواردن گرتووە و زیندانییانی سیاسیی توركی بەندكراو لە زیندانی “دەریا” كە هەژماریان ٣٠ كەس راگەیەندراوە، بە رەوتی مانگرتنی زیندانییانی سیاسیی كورد پەیوەست بوون.

ناوی ئەو زیندانیە سیاسیانەی زیندانی زاهیدان كە ئەو نامەیان واژۆ كردووە، بریتیە لە :
١- شیخ محمد بلوچ زهی
٢- خگیب محمد نقشبندی
٣- محمدامین ێ‌گوشی
٤- ایرج محمدی
٥- ایوب ریگی
٦- عبدالغنی ریگی
٧- ملک محمد ێ‌بادیان
٨- جواد ێ‌بادیان
٩- هادی ێ‌بادیان
١٠- نڤام الدین ملازادە
١١- جابر ێ‌بادیان
١٢- گل محمد بلیل ایلی
١٣- عبدالغفار نقشبندی
١٤- پرویز زین الدینی
١٥- جان محمد بری
١٦- غلام محمد بلوچ
١٧- زبیر هود
١٨-لال محمد شهری
١٩- دوست محمد نوری
٢٠- مسعود نارویی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.