سێ شه‌ممه‌ 3 كانونی یه‌كه‌م 2024

هێرشی داعش لە توركیەوە بۆ سەر كۆبانێ و فێڵی نوێی ئەو گرووپە

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەمرۆ هێزێكی گەورەی داعش لە ناو توركیەوە هێرشیان كردۆتە سەر كۆبانێ و لە هەموو بەرەكانی دیكشە هێرشەكانیان پەرە پێداوە و شەر تا ئەم ساتەش زۆر بە سەختی بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوه، لیژنەی ئەمنی پارێزگای‌ دیالە دەڵێ، دەستیانگرتوە بەسەر ژمارەیەك قورئانی‌ بۆمبرێژكراو كە داعش دروستیكردوەو لە نێو مزگەوت و شوێنە گشتیەكاندا بڵاویكردوەتەوە.

سادق حسێنی‌، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ ئەمنی‌ لە ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ دیالە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە وتوویەتی، لە دوای‌ ئازادكردنی‌ جەلەولا و سەعدیە ژمارەیەكی‌ زۆر لە قورئانمان دۆزیوەتەوە كە بۆمبرێژكراون و لەكاتی كردنەوەیدا دەتەقێتەوە.

ناوبراو دەشڵێ، گروپی‌ پوچەڵكردنەوەی‌ تەقەمەنی‌ زۆربەی‌ ئەو قورئانانەی‌ كە بۆمبرێژكراوە پوچەڵكردوەتەوە، بەڵام بەهۆی‌ دانانی‌ لە مزگەوت و شوێنە گشتیەكاندا تا ئێستا رێژەیەكی‌ زۆر لە قورئانی‌ بۆمبرێژكراو لەو ناوچەیەدا ماوە.

هەروەها ئاماژەی‌ بەوەشكرد، داعش بەمەبەستی‌ بەدیهێنانی‌ ئامانجەكەی‌ كە توندڕەوی و كوشتنە، ئامادەیە هەمو كارێك بكات.
ناوبراو داواشی‌ لە ناوەندە ئیسلامیەكان كردووە، ئیدانەی‌ ئەو كارەی‌ داعش بكەن، بەوەی‌ جگە لە كوشتن و سەربڕینی‌ خەڵكی‌ بێتاوان، قورئانیشی‌ بۆمبرێژ كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.