پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

نیوەی كانزاكانی ئێران لە پارێزگای “ورمێ”دایە

بە وتەی نوێنەری شاری “مەهاباد” لە پارێزگای “ورمێ” نیوەیەك لە كانزاكانی ئێران لە پارێزگای “ورمێ”دایە.

عوسمان ئەحمەدی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی تەسنیم، باسی لەوە كردووە، كە لەكۆی دوو هەزار و 300 كانزای شاری مەهاباد، زۆربەیان بەهۆی نەبوونی پێداویستی و بودجە، چالاك نین.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: بەهۆی ئەوەیكە كەڵك وەرگرتن لە سەرچاوە كانزاییەكان تێچوویەكی زۆری پێویستە، زۆر گرنگی پێ نادەن و ئەو بەشە پێویستی بە پشتیوانیە و نمونەیەكی بەرچاوی ئەو كانزایانە، بوونی كانی زێڕ لە شاری “تیكاب”ە و ئێستاكەش نیوەیەك لە كانزاكانی ئێران لە پارێزگای “ورمێ”دایە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ماوەیەك پێش ئێستا، كانگای زێڕی “زەرە شوران” وەكوو گەورەترین كانگەی زێڕی رۆژهەڵاتی ناوڕاست لە ٣٩ كیلۆمیتری “تیكابلە پارێزگای ورمێ و خاوەنی ١١ میلیۆن تۆن زێڕی پاشكەوت كراو بە عەیاری ٧.٩یە، كرایەوە، بەڵام هیچ كەڵكێكی بۆ خەڵك نیە و تەنانەت كرێكارانی ئەو كانزایەش لە دەرەوەی كوردستانەوە دەهێنرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.