چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2024

ئێران هه‌ڵوێستی ڕوونی له‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منییه‌تی ئه‌فغانستان نییه

دوێنێ سێشه‌مه مه‌رزیه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه‌یه‌کدا له به‌رامبه‌ر واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌منیه‌تیی نێوان کابول‌و واشینگتۆن، لۆمه‌ی ئه‌فغانه‌کانی کردو ڕایگه‌یاند واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌ی له قازانجی ئه‌فغانستاندا نییه.

شایانی باسه ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته‌و له درێژه‌ی لویه جه‌رگه‌ی ئه‌فغانستان که کۆنفرانسێکی به‌ربڵاوه‌و هه‌رچه‌ند ساڵ جارێک سه‌رجه‌م لایه‌نه ئه‌فغانییه‌کان له خۆ ده‌گرێت بڕیاری واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه درا. حامد کارزای سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان له لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌و ڕایگه‌یاندووه پێویسته تا به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆ کۆماری‌و شۆرا ویلایه‌تییه‌کان له مانگی داهاتوودا واژۆ بکرێت.

له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌مڕۆش باڵوێزی کۆماری ئیسلامی له ئه‌فغانستان هه‌ڵوێستێکی جیاواز له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌و ڕایگه‌یاندووه: وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌فغانستان، هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ئێران نییه.

هه‌واڵنێرییه‌کان باسیان له‌وه کردووه تا ئێسته ئێران ته‌نیا وڵاتێکه دژ به واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه بێت‌و سه‌رجه‌م وڵاتانی زلهێزو دراوسێکانی ئه‌فغانستان کۆکن له سه‌ری‌و ڕایانگه‌یاندووه ئاماده‌ن هاوکاریی ئه‌م وڵاته بکه‌ن له ڕووی دابینکردنی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.