شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / بەهاییەكانی ئێران زیاتر له هەزار ساڵ حوكمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە

بەهاییەكانی ئێران زیاتر له هەزار ساڵ حوكمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە شارە جیاجیاكانی ئێران و بەتایبەت لە پارێزگای سمنان، بە شێوەی ئەنقەست دەستیان كردووە بە ئازار و ئەشكەنجەی هاوڵاتانی بەهایی.

ئەم ئازار و ئەشكەنجانە بە رادەیەكە كە زۆربەی گۆڕستانی بەهاییەكان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە تێكدراون و یەكێك لە گۆڕستانانە ناسراوە بە “گوڵستانی جاویدان”.

بە پێی دوایین ئامارەكا، ئێستاكە نزیك بە 130 هاوڵاتیی كە هەڵگری ئایینی بەهاییەتن، لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی راگیراون و سەرجەمیان بە زیاتر لە هەزار ساڵ زیندان مەحكوم كراون.

شایانی باسە، ستەم و چەوساندنەوە و سەركوتی سەر هاوڵاتیان بە دین و ئایینە جیاجیاكان لە ئێران، لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بەڕێوەدەچێت و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە هەر رەگەز و ئایینێكەوە رێز لە یەك دەگرن و پیرۆزییەكانی یەكتر بە باەخەوە سەیر دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …