سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بەرزبوونەوەی رێژەی ژنانی جیهادی

بەرپرسی دەزگای ئەمنیەتی میللی ئاڵمان، دەڵێ: ژمارەی ئەو ژنانەی بە مەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ جیهادیستەكانی داعش لە ڕۆژئاواوە دەچنە سووریە و عێراق لە هەڵكشاندایە.

هانس‌ـ‌جۆرج ماسسێن، لێپرسراوی یەكەمی دەزگای ئەمنیەتی میللی ئەڵمان لە لیدوانێكدا دوێنێ پێنجشەممە 7ی مانگی سەرماوەز بۆ كەناڵی “ئێن بی سی” ئاشكرای كرد كە ژمارەی ئەو ژنانەی لە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دەچنە سووریە و عێراق بۆ ئەوەی شوو بە جیهادیستەكانی داعش بكەن، “بە بەراورد دەگەڵ ساڵانی پێشوو ڕوو لە هەڵكشانە”.

بە پێی ئاماری دام و دەزگا پەیوەندیدارەكانی ئاڵمان, كچانی لاو كە هەندێ جار تەمەنیان لە ١٥ ساڵ تێناپەڕێ و ئەغڵەب وەدوای “رۆمانتیكێكی كوێرانە” دەكەون، بۆ ئەوەی “ببنە ژنی سێهەم و چوارەمی” شەڕكەرێكی ئیسلامیست، دەست دەدەنە سەفەرێكی لەم شێوەیە.

بەرپرسی دەزگای ئەمنیەتی میللی ئاڵمان، جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە ڕوون نییە ئاخۆ ئەوانە بەنیازن لێرە چالاكی بكەن یان داخوا خۆیان وەك هاوسەری شەڕكەرێكی جیهادیست دەبینن یان نا.

پێشتر هەر لەم مانگەدا ناوبراو ڕایگەیاندبوو، كە نزیكەی ٥٥٠ شارۆمەندی ئاڵمانی بەم نزیكانە چوونەتە ڕیزی چەكدارانی داعش لە عێراق و سووریە. ئەوەشی ڕوون كردبۆوە كە دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان چاودێریی ئەگەری هاتنەوەی ئەو هاووڵاتیانە دەكەن بۆ ئاڵمان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.