سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

كوژرانی پتر لە 130 كەس بە هۆی شەڕی عەشیرەتی لە وڵاتی سودان

لە ئاكامی شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان دوو گرووپ لە عەشیرەتی “ئەمسیریە” لە گرنگترین ناوچەی نەوتیی لە وڵاتی سودان لانیكەم 130 كەس كوژران و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتەكان لەوبارەوە، لە ئاكامی شەڕ و دێكهەڵچوون لە نێوان گرووپی “ئەولادعومران و ئەلزیود”  سەر بە یەكێك لە گرنگترین عەشیرە عەرەبەكانی سودان بە ناوی عەشیرەی “ئەلمسیریە”  لە رۆژئاوای ناوچەی “كردفان” لانیكەم 130 كەس كوژران و بە دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون و تا ئێستا هیچ هێزێكی دەوڵەتی بۆ نێوبژیوانی نەڕۆیشتۆتە ئەو ناوچەیە.

رۆژئاوای كردفان ناوچەیەكی سەرەكی لە بەرهەمهێنانی نەوتی سودان دێتە ئەژمار و ئێستاكە هاو سنووری ناوچەی “درافور”ی ئەو وڵاتەیە، كە لە ئاكامی شەڕە خوێنداویەكان كە چەند ساڵ درێژەی هەبوو، 200 تا 400 هەزار كەس كوژران و پتر لە 2 میلیۆن كەسیش ئاوارە بوون.

عەشیرەتی “ئەلمسیریە” لەو عەشیرەتانەیە كە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندیی سودانەوە لە كاتی شەڕی ناوخۆیی كە 22 ساڵ درێژەی هەبوو، پشتیوانی لێ دەكرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.