سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

داوای كۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكەدا دەكرێ

شورای هاوكاریی كەنداو، لە راگەیەندراوێكدا خوازیاری كۆتایی پێهێنان بە دەستێوەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە بوون.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “شرق الاوسط”، وەزیرانی كاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە شورای هاوكاریی كەنداو و دوو وڵاتی ئوردون و مەراكش لە كۆتایی كۆبوونەوەی دوحە لە قەتەر، بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی دوحە، وەزیرانی كاروباری دەرەوەی وڵاتانی بەشداربوو نیگەرانیی خۆیان لە دەستێوەردانی كۆماری ئیسلامی لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی كۆماری ئیسلامی لە هەڵگیرسانی قەیرانی ئێستای ناوچەكە، دەربڕی.

هەروەها، لە راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی دوحە بانگەشەیەكی گشتگر بۆ كۆتایی پێهێنان بە دەستێوەردانەكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو كراوەتەوە و راگەیەندراوە كە گێچەڵ كردنی ئەو حكومەتە هۆكاری سەرەكیی تێكچوونی سەقامگیریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

شورای هاوكاریی كەنداو، رێكەوتی ٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی، دوای هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی، لە وڵاتانی عەرەبستانی سەعودی، كوەیت، بەحرەین، قەتەر، ئیمارات و عەمان لە پێناو هەڵگرتنی هەڵویستی هاوبەش لە بەرامبەر ئەو رێژیمە، پێك هات.

كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆی، بەردەوام لە دەستێوەردانی كاروباری وڵاتی دیكە كەڵكی وەرگرتووە و زۆربەی كارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن كە كۆماری ئیسلامی سەرەكیترین هۆكاری قەیرانی هەنووكەیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

دەستێوەردانەكانی كۆماری ئیسلامی لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پشتیوانیی لە رێژیمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەكانی ناوچە، سەرەكیترین هۆكارگەلێكن كە ئەو حكومەتە ئێستاكە لە جیهاندا وەك گەورەترین پاڵپشتی ماڵیی تیرۆریزم بناسێندرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.