زیادبوونی مەترسی لەنێوچوونی دارستانەكانی زنجیرە چیای”زاگرۆس” / بەوێنە

داربەڕووەكانی زنجیرە چیاكانی “زاگرۆس” كە لە لایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە كەمتەرخەمی لێی دەڕوانن.

تا ئێستا چەندین جار چالاكانی مەدەنی و ژینگە پارێزی كوردستان بە مەبەستی پێشگرتن لە لەنێوچوونی دارستانەكانی زنجیرە چیاكانی “زاگرۆس” لە سەر ئەو زنجیرە كێوانە، دەستیان دایە نمام ناشتن.

شایانی باسە، 13 رۆژ پێش ئێستا،  ١٢ پارێزگاربی شارە جیاجیاكانی وڵاتی ئێران بەمەبەستی تاوتوێ كردن و دۆزینەوەی رێكاری زانستی سەبارەت بە بەردەوامیی رەوتی وشكبوونی دار بەڕووی نیو دارستانەكانی زاگرۆس، لە شاری ئیلام كۆدەبنەوە.

لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە هەتا ئێستا ئەنجامدراون، ١٨٠ هەزار هیكتار لە رووبەری ١ ملوێن و ١٦٩ هەزار هیكتاریی لێڕەوارەكانی دو پارێزگای ئیلام و كرماشان وشكبوون.

بەرپرسی گشتیی سەرچاوە سرووشتییەكانی پارێزگاری ئیلام، پێشتر راگەیاندبوو؛ لە چەند ساڵ پێش ئێستاوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار هیكتار رووبەری لێڕەوارەكانی پارێزگای ئیلام، كە داری بەروون، بە تەواوەتی وشك بوون.

پارێزگای ئیلام، كە بە بووكی زاگرۆس دەناسرێ، زیاتر لە ٦٤٠ هەزار هیكتاری لێڕەوار هەیە، كە لەسەدا ٩٠ی ئەو لێڕەوارە بە داری بەڕوو داپۆشراوەو بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی ناوجەی زاگرۆس، زۆرترین رووبەری دار بەڕووەكانی لێ وشكبووە.

ناوچەی زاگرۆس رووبەری دارستانی ١١ پارێزگای ئیلام، ورمێ، كوردستان، كرماشان، لوڕستان، فارس و هتد… لە خۆ دەگرێ و زیاتر لە ١٨٠ جۆر گژ و گیا دار و بنچكە داری تێدا شناسایی كراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.