دوو شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2020
ماڵەوە / ئێران / نوری مالیكی سەردانی تاران دەكات

نوری مالیكی سەردانی تاران دەكات

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه‌، به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌ره‌وتارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێكه‌وت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌ی نوسینگه‌ی تایبه‌تی مالیكی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌، ئه‌م به‌یانییه‌ مالیكی له‌سه‌ر داوای ره‌سمی حكومه‌تی تاران به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وت و سه‌ردانه‌كه‌شی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌، مالیكی له‌م سه‌ردانه‌یدا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كان و پرسی ئاسایش و دوگۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

پێشتر راگه‌یاندنه‌كان باسیان له‌وه‌كردبوو كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی كۆتای ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌ڵام پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌چێته‌ تاران.

هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای توركیا و عیراق بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌روو وڵات ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌وپێناوه‌دا به‌رپرسانی هه‌ردوولا ده‌ستیانكردووه‌ به‌سه‌ردانی به‌رده‌وام.

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بۆ تاران بۆ مه‌به‌ستی وتوێژكردنه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مالیكی و هه‌وڵه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌.
پێشتریش موقتەدا سەدر، سەرۆكی كوتلەی سەدر راگەیاندبوو كە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی پشتگیری مالیكی ناكەن تا جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵبژێرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

زخمی شدن ٣ کولبر دیگر بە دست نیروھای رژیم در پیرانشھر

واحدهایی از سپاه و هنگ مرزی بسوی شماری از کاسبکاران در ارتفاعات مرزی پیرانشهر آتش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.