سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دوایین ئاماری قوربانیانی شەڕی 3 ساڵەی سوریە

رێژەی قوربانییانی شەڕی ناوخۆیی سووریە، پاش ٣ ساڵ لە دەستپێكی ئەو شەڕە، بەردەوام لە حاڵی بەرزبوونەوە دایە.

بە پێی راپۆرتی “والری ئاموس” بەرپرسی كومیتەی مرۆڤ‌دۆستانەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامارەكانی ئەم رێكخراوەی بە درێژایی سێ ساڵ و ٨ مانگ رابردووی شەڕی ناوخۆیی سووریە ئێستاكە ١٢ میلیون و ٢٠٠ هەزار هاوولاتیی سووری پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە هەیە.

هەروەها، ئامارەكان دەرخەری ئەوەن كە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینی هەتا ئێستا، ئابووریی وڵاتی سووریە لە سەدا ٤٠ دابەزیوە و خەڵكی ئەم وڵاتە لە سەدا ٧٥ی لە ژێر هێڵی هەژاریدا بەسەر دەبن.

لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا، لە 50% خوێندكارانی سووری لە خوێندن وازیان هێناوە.

هەروەها رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەواڵی ئاواەرە و تەریدە بوونی نزیك بە ١٠ میلیون هاووڵاتیی سووری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە، شوێنی ژیانی خۆیان بەجێهێشتووە.

لەو نێوانەدا، ٧ میلیون و ٦٠٠ هەزار كەس لە نێوخۆی سووریە بێ ماڵوحاڵ و ئاوارە بوون و جیا لەوەش ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار كەسی دیكەش لەو وڵاتە رایان كردووە و لانیكەم ٢٢٠ هەزار كەس لە خەڵكی وڵاتی سوریە، گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.