دوو لاوی موسڵمان لە “بریتانیا” حوكمی زیندانیان بۆ بڕایەوە

دادگایەك لە وڵاتی بریتانیا بۆ یەكەم جار دوو كەسی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خولی راهێنانی سەربازیی شەڕكەرە ئیسلامییەكان لە سووریە، بە زیندان مەحكوم كرد.

دادگایەكی بریتانیا بڕیاری دا، كە ئەو دوو برایە واتە محەممەد نەوازی تەمەن 30 ساڵ بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو و حەمزە نەوازی تەمەن 24ساڵ بۆ ماوەی سێ ساڵ، زیندانی بكرێن.

ئەو دوو برایە ساڵی رابردوو لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ بریتانیا دەستگیركران و لە كاتی دەستگیركردنیان چەند فیشەكێكی یادگاری و وێنەی خولی راهێنانی سەربازییان لە سووریە، پێوە گیرابوو.

هەر دوو تۆمەتبارەكە لە كاتی دادگاییكردنیان رەتیان كردووەتەوە، كە پشتگیری رێكخراوە تووندڕەوەكانی هاوشێوەی ئەلقاعیدەیان كردبێت و وتوویانە، تەنیا هەوڵیان بۆ رووخانی حكومەتی بەشار ئەسەد داوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، ئێستاكە بە هەزاران هاوڵاتیی دانیشتووی وڵاتانی ئوروپایی لە نێو ریزی چەكدارانی داعش خەریكی شەڕ كردنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.