سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لە شاری “بۆكان” یادی قوربانیانی توندوتیژی بەرز راگیرا

كۆمەڵێك لە ژنانی هەڵسووڕاو لە بواری مەدەنی لە شاری بۆكان، لە سەر گڵكۆی ژنانی قوربانیی توندوتیژی كۆبوونەوە و یادی ئەو ژنانەیان بەرز راگرت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست* ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی نوامبر “رۆژی جیهانی نەهێشتنی تووند و تیژی بە دژی ژنان” كۆمەلێك لە ژنان وكچانی چالاكی شاری “بۆكان” سەردانی گڵكۆی ئەو ژنانەیان كرد كه به هۆی تووندوتیژی بنەماڵەكانیانەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەو كۆمەڵە چالاكە سەرەتا بۆ رێزگرتن لە هەموو ئەو ژنە پێشمەرگانی كە لە شەڕ دژی داعش گیانیان لەدەست داوە، یان دیل گیراون و هەروەها هەموو ئەو ژنانەی بە هۆی تووندوتیژی لە كوردستان گیانیان لە دەست داوە خولەكێك بێدەنگ راوەستان و دواتر بە دانانی چەپكە گوڵ لە سەر گڵكۆی ژنانی قوربانی تووندوتیژی یادی ئەو ژنانەیان بەرز و پیرۆز راگرت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.