سێ شه‌ممه‌ 9 نیسان 2024

سەركەوتنی وەرزشوانە كوردەكان لەگۆڕەپانە نێودەوڵەتیەكان بەردەوامە

دوو وەرزشوانی كوردی خەڵكی شاری “سەقز”لە كێبڕكێی ئاسیایی تایلەند دوو میداڵی زێر و زێویان بەدەست هێنا.

دوو وەرزشوانی مووتایكاری خەڵكی شاری سەقز بە ناوەكانی كاوە سلێمانی و حوسەین كەرەمی لە كێبڕكێی ئاسیاییەكان كە لە تایلەند بەڕێوەچوو، دوو میداڵیان بۆ خۆیان مسۆگەر كرد.

كاوە سلێمانی، وەرزشوانی كوردی خەڵكی سەقز بە قورسایی ٦٧ كیلۆگەرەمیدا، بە سەر كەوتن بەسەر ركابەرەكانییدا لە وڵاتانی چین، قەزاقستان و عێراق میداڵی زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

هەروەها لە ركابەرایەتی ئاسیایی تایلەند، حوسەین كەرەمی وەرزشوانی سەركەوتووی خەڵكی سەقز، لە كێشی ٧٥ كیلو، میداڵی زێوی بەدەست هێناوە.

هەروەها وەرزشوانانی كوردی پارێزگا كوردنشینەكانی رۆژهەڵات، سەرەڕای سیاسەتی هەڵاواردنی رێژیمی ئێران و خۆبواردن لە دابینكردنی ئیمكاناتی پێویست لەلایەن ناوەندە بەرپرسیارەكان، لە كێبڕكێ نێو دەوڵەتییەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووە و سەركەوتنی مەزنیان تۆمار كردووە.

“حەمید مەلەكی” وەزنەبەرداری خەڵكی ئیلام لە كێبڕكێی جامی یانە ئاسیاییەكان كە لە تاشكەندی پێتەختی وڵاتی ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو، لە كێشی ٧٧ كیلوگرەمدا توانی ٣ میداڵی زیو بەدەست بێنێت.

ئەو وەزنەبەردارە كوردە لە كێبڕكێی تاشكەند لە حاڵەتی یەك زەربدا بە ١٣٨ كیلۆگرەم میداڵی زێو و لە دوو زەرب بە ١٧٢ كیلۆگرەم میداڵی بۆرۆنزی وەرگرت و سەرجەم بە هەڵگرتنی ٣١٠ كیلوگرەم توانی سێهەمین میداڵی زیوی ئەو كێبڕكێ بەدەست بێنێت.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پێشتریش كیانووش رۆستەمی وەزنەبەرداری كوردی خەڵكی كرماشان لە كێبڕكێی جیهانیی وەزنەبەرداری كە لە ئاڵماتی بەڕێوەچوو بە هەڵگرتنی سەرجەم ٣٩١ كیلۆگرەم لە بەشی یەك زەرب و دوو زەربدا، بە شكاندنی رێكوردی جیهانی بە رێژەی ١ كیلوگرەم، دوو میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.

هەروەها سیامەند رەحمان وەرزشوانی كوردی خەڵكی شنۆ مانگی رابردووی زایینی لە راپرسیی كومیتەی نێودەوڵەتیی پارائۆلەمپیك وەك باشترین وەزنەبەردار هەڵبژێردرا.

سیامەند رەحمان لە كێبڕكێی وەزنەبەرداریی ئاسیایی ئینچئۆن كە مانگی ئۆكتۆبر لە كۆرەی باشوور بەڕێوەچوو بە هەڵگرتنی قورسایی ٢٨٧ و ٢٩٢ كیلۆگرەمی بۆ سێهەمین جار رێكۆردی جیهانی شكاند و میداڵی زێڕی بە دەست‌هێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.