پێنج شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ئایەتوڵلایەكی كۆماری ئیسلامی داوای”تۆبە كردن”لە حیزبە كوردستانیەكان دەكات

ئایەتوڵلایەكی كۆماری ئیسلامی داوای”تۆبە كردن”لە حیزبە كوردستانیەكان دەكات

لە كۆنفرانسێكی چەند رۆژەدا لە شاری هەمەدان، كە بۆ جەماعەتێ  لە بازرگان و سەرمایەدارە كوردەكان لە باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران رێكخرابوو، “تەها محەممەدی”، كە یەكێك لە ئایەتوڵڵاكانی كۆماری ئیسلامی و نوێنەری “عەلی خامنەیی” رێبەری ئەو حكومەتەیە، لە هەمەدان قسەیەكی لەبارەی حیزبە سیاسیەكانی كوردستانی رۆژهەڵات كردووە و داوای لێ كردوون تۆبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ نێو بۆ ئێران.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ كاناڵی رووداو، باسی لەوە كردووە، كە ناوچەكە لەسەر نەخشەی سیاسی و مامەڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا هاتووە. بەتایبەتی شەڕی ئەم دواییەی چەكدارانی داعش، هاوكێشەی دۆست كردووە و دوژمنەكانی ناوەچەكە و جیهانیشی گۆڕیوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی رۆژهەڵاتی بەرامبەر بەو قسانە كاردانەوەی نەبووە.

شایانی باسە، بەهۆی ئەوەی لە ئێران چالاكی سیاسی  و حیزبایەتی ئازادانە بۆ كورد قەدەغەیە و تەنانەت ژمارەیەكی زۆر لە چالاكانی كۆمەڵگای مەدەنی و مافەكانی مرۆڤ لە گرتووخانەكان دەستیگر كراون، حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ناچاربوون روو لە باشووری كوردستان بكەن. هیوای گەڕانەوەی هەریەك لەو حیزبانە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەندە بە گۆڕانكارییەكی گەورە، لە بوارە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان لە كۆمەڵگای ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی كوردستان.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …