چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

نزیكەی 40% ی تووشبووان بە ئیدز لە ئێران ژنان پێكی دەهێنن

یەك لەسەر سێی تووشبووانی نەخۆشینی ئیدز لە ساڵی رابردودا ژنان بوون‌و ئەو ئامارەش لە پەرەسەندندایە.

عەباس سداقەت، بەرپرسی ئیدارەی ئیدزی وەزارەتی بێهداشت‌و چارەسەری‌و راهێنانی پزیشكی ئێران، بە ئاماژە بەوەی كە بەربڵاوتر بوونەوەی ویروسی ئایدز لە نێوان ژنانی ئێرانیدا خێراتر بووەتەوە رایگەیاند: ژنانی تووش بوو بە نەخۆشینی ئیدز لە ساڵی رابردودا 1 لە 3ی رێژەی تووشبووان بەو نەخۆشینەیان لە ئێراندا پێك هێنابوو كە ئەو ئامارە ئێستاكە لە پەرەسەندندایە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو بەرپرسە بە ئاماژە بەوەی كە ئێستاكە 38.9% ی ژنانی تووش بوو بەو نەخۆشینە لە ئێراندا لە رێگەی پەیوەندی جینسیەوە گیرۆدەی ئەو ویروسە بوون لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بە لەبەر چاوگرتنی رووتێكردنی لاوان‌و ژنان بە مادەهۆشبەرە دەستكردەكان كە ئەو مادە هۆشبەرە مەترسی دارانە زیاتر بە پڕوپاگەندەی لاوز بوون‌و نەبوونی مەترسی تووشبوونیان لە نێوان ژنان‌و لاواندە بڵاو دەكرێنەوە، بە هۆی كاریگەری ئەو مادە هۆشبەرانە لە سەر قوربانیەكانیان، پەیوەندی جینسی نایاسایی لە نێوان تووشبووانی ئەو مادەهۆشبەرانە پەرەی سەندوەو هەر بۆ هۆیەوە لە چەند ساڵی رابردودا ئاماری تووشبووان بە نەخۆشینی ئیدز لە نێوان ژناندا هەڵكشانی بە خۆوە بینیوە.

جێگەی ئاماژەیە بنكەی زانیاری بەخشی وەزارەتی بێهداشت لەم بارەوە رایگەیاندوە: ئاماری تووشبووان بە نەخۆشینی ئیدز لە ئێراندا تا مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ 28 هزارو 357 كەس لە لایەن وەزارەتی بێهداشت‌و چارەسەری‌و بارهێنانی پزیشكیەوە راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.