چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دۆخی نالەباری 2 زیندانی سیاسی لە “كاشمەر”

 

دوو زیندانیی سیاسیی كورد لە شاری “كاشمەر” بە ناوەكانی “شاكر باقی‌و ئەییوب ئەسەدی” لەگەڵ زیندانییەكانی توشبوو بە ماددەی هۆشبەرو تاوانبارە كۆمەڵایەتییەكان لە یەك بەند كراون‌و بارودۆخیان نالەبارە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، شاكر باقی، زیندانیی سیاسیی كوردی خەڵكی وان لە باكووری كوردستان ‌ بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی‌و ئەمنیەتی دژی كۆماری ئیسلامی گیراوەو 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، هەروەها ئەیووب ئەسەدی زیندانییەكی سیاسیی دیكەی كوردە كە ئەویش بە 20 ساڵ زیندان مەحكووم كراوەو ئێستا هەر دووكیان لە بەندی گشتیی بەندیخانەی شاری كاشمەر بەند كراون.
ئەو دوو زیندانییە سیاسییە كوردە لە نێو كۆمەڵیك كەسی بكوژ، توشبووی مادەی هۆشبەرو تاوانبارە كۆمەڵایەتییەكاندا بەند كراون‌و سەرەڕای داوایان بۆ گواستنەوەیان بۆ شارێكی دیكە لە كوردستان‌ لەو بارودۆخە سەختەدا ڕاگیراون.
بەپێی ئەو راپۆرتە ئەییوب ئەسەدی سێ ساڵ لەوە پێش لەگەڵ فەخرەدین فەرەجی، محەممەد حوسێن رەزایی‌و چەنگیز قەدەم‌خێر بە تۆمەتی محاربەو شەڕ لەگەڵ هێزەكانی سپای پاسداران لە گوندێكی سەر بە شاری سنە دەسبەسەر كران‌و دوای 6 مانگ ڕاگیران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دادگایی كران.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە خەرمانانی هاوینی ساڵی رابردوودا دادگا حوكمی 45 ساڵ زیندان‌و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی مینابی بەسەر محەممەد حوسێن رەزایی‌‌دا سەپاند‌و چەنگیز قەدەم‌خێری بە كێشانی 40 ساڵ زیندان‌و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی مەسجید سولێمان، فەخرەدین فەرەجی بە 30 ساڵ زیندان‌و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی تەبەس‌و ئەیووب ئەسەدی بە 20 ساڵ زیندان‌و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی كاشمەر مەحكووم كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.