چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە “ورمێ” هێشتاكە بەردەوامە

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ پاش 4 رۆژ هێشتاكە درێژەی هەیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، مانگرتن خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا” ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی مانگی سەرماوەز پاش 4 رۆژ هێشتاكە درێژەی هەبوو و زیندانیان خوازیاری جێبەجێ كردنی خواست و داواكارییەكانیانن.

رێكەوتی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری، لانیكەم ٣٠ كەس لە زیندانییانی سیاسیی كورد لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە (دەریا) بەهۆی پێڕانەگەیشتن و هەڵسوكەوتی نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندان، مانیان لە خواردن گرتووە.

زیندانییانی سیاسیی توركی بەندكراو لە زیندانی “دەریا” كە هەژماریان لەلایەن كەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنییەوە ٣٠ كەس راگەیەندراوە، بە رەوتی مانگرتنی زیندانییانی سیاسیی كورد پەیوەست بوون.

زیندانییانی سیاسیی كوردی بەندی ١٢ی زیندانی دەریا، لە مانگرتنەكەی خۆیاندا خوازیاری گەڕاندنەوەی ٢٧ زیندانیی سیاسیی دیكە بوون كە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ بەندەكانی دیكە گواستراونەتەوە.

زەخت نەخستنە سەر زیندانییانی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، موڵەتی چاوپێكەوتن و كەڵك وەرگرتن لە تەلەفۆنی گشتیی زیندان لە ویستەكانی دیكەی زیندانییانی سیاسیی كوردی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.