چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژران و بریندار بوونی 2 هاوڵاتیی “كورد و بەلووچ”

بە هۆی بێ رێزی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی شارۆچكەی”میلان” سەر بە شاری “ماكۆ” بە دانیشتوانی كوردی ئەو شارەكە، تێكهەڵچوون لە نێوان لاوە كوردەكان و پاسگای ئەو شارۆچكەیە هاتەئاراوە.

بە پێی هەواڵی نیسان نیوز، رۆژی شەممە رێكەوتی 1 ی سەرماوەز بە هۆی بێ رێزی بەرپرسی پاسگای شارۆچكەی “میلان” لە شاری ماكۆ بە كەسانی بە ساڵاچوو و بە گشتی دانیشتوانی كوردی ئەو شارە ، تێك هەڵچوون لە نێوان خەڵكی ناڕازی و چەكدارەكانی ئەو پاسگایە هاتە ئاراوە كە بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەكان چەندین كەس بریندار بوون و دەست بەسەر كران و كەسێك بە ناوی” حەبیب سەیفی دەروێش” بە توندی بریندار بوو كە دۆخی تەندروستی ناسەقام گیر راگەیاندراوە و دەوترێ چەكدارەكانی شارۆچكەی میلان بۆ سەركوت كردنی دانیشتوانی ئەو شارەكە داوای هێزی زیاتریان لە ناوەندی ئینتزامی شاری ماكۆ كردووە.

لە لایەكی دیكەوە، بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، هاوڵاتیەكی بەلووچ بە ناوی”محەمەد ریگی” ناسراو بە “فەرامەرز” لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری “خاش” لەبەر تەقەی راستەوخۆی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی و بە بێ هیچ هۆكارێكی تایبەت، گیانی لەدەستداوە.

دەوترێ ئەو هاوڵاتیە بەلووچە لە كاتی كاركردندا بووە و لە لایەن چەكدارانی جێگیر لە كەڵانتەریی 11 دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە، لە سەرەتای ساڵی 1393ی هەتاوییەوە تا ئێستا 12 هاوڵاتیی بەلوچ بە هۆی تەقەی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.