چوار شه‌ممه‌ 17 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / دەستیگر كردنی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری “سنه”

دەستیگر كردنی چالاكێكی كرێكاریی لە شاری “سنه”

چالاكێكی كرێكاریی كورد بە ناوی “فەردین میرەكی” لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی “كومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان بە مەبەستی پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان”، چالاكێكی كرێكاریی كورد خەڵكی شاری “سنە” بە ناوی “فەردین میرەكی” سەرلەبەیانی رۆژی شەممە یەكی مانگی سەرماوەز لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستیگر و راپێچی شوێنێكی نادیار كراوە.

بە پێی ئەو هەواڵ، پاش دەستگیر كردنی فەردین میرەكی ماڵەكەیشی لە لایەن ئەو چەكدارانە پشكێندراوە و زۆرێ لە كەلوپەلەكانی تێكشكێندراوە و خۆیشی راپێچی شوێنێكی نادیار كراوە و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …