زۆربەی سواڵكەرەكانی‌ “كرماشان” مادەی‌ هۆشبەر دەفرۆشن

زۆربەی‌ سواڵكەرەكانی‌ ئەم پارێزگایە سەرو كاریان لەگەڵ مادەی‌ هۆشبەر هەیە.

مێنان ئەمینی‌، جێگری‌ سیاسیی پارێزگاری‌ كرماشان دەڵێ : هەموو رۆژێ هەرنەبێ 15 سواڵكەری‌ ژن‌و 20 سواڵكەری‌ پیاو لە كرماشان كۆ دەكرێنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانن ڕایان بگرن پاش ماوەیەك ئازادیان دەكەن.

ئەمینی‌ هەروەها باس لەوە دەكات، كە زۆربەی‌ سواڵكەرەكانی‌ كرماشان پێوەندییان بە گرووپەكانی‌ دابینكردن‌و بڵاوكردنەوەی ‌ ماددەی‌ هۆشبەرەوە هەیە.

ئەو دەشڵێ: لە ماوەی‌ 7 مانگی‌ ئەمساڵدا زیاتر لە 1045 سواڵكەر دەسبەسەر كراون كە زۆربەیان لە پارێزگاكانی‌ دیكەی‌ ئێرانەوە خۆیان گەیاندۆتە ئەم پارێزگایە.

ناوبراو لە درێژەدا لە پێوەندی‌ لەگەڵ موعتادانی‌ مەترسیدار جەختی‌ كردەوە كە ئەم كەسانە پاش دەستگیركران دەپشكێندرێ‌ و تەنانەت هێندێكیان بۆ جاری‌ چەندەمە كە دەسبەسەر دەكرێن، ئەوان ناسنامەیان هەیەو پێشینەی‌ ئاشكرایان هەیە، بەڵام دوای گیرانیان دیسانەكەش ئازاد دەكرێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.