زیندانی شاری”سنە” 8 هێندەی زەرفییەتی زیندانیی تێدایە

زیندانی ناوەندیی سنە 8 ئەوەندەی زەرفییەتی خۆی زیندانیی تێدا بەند كراوەو لەو بارەیەوە گیراوان لە بارودۆخێكی سەخت‌و ناخۆش‌دا بەسەر دەبەن.

ماڵپەڕی كوردستان‌و كورد بڵاوی كردووەتەوە، كە زیندانی ناوەندیی شاری سنە كە مێژووی دروستكردنەكەی بۆ زیاتر 60 ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە، بۆ ڕاگڕتن‌و بەندكرانی 150 كەس دروست كراوە، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە 1200 كەسی لە چەند بەندی جیاوازدا تێدا بەند كراوە.

دەوترێ لە هەر كام لەو بەندانەدا لە نێوان 100 تا 120 كەس بەند كراون كە لە بواری جێگاو رێگاوە زۆر لە كێشە دان‌و وەك بۆ خۆیان دەڵێن بە شێوەی كتێبی دەنوون.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوەش دەكا كە زیندانی ناوەندیی سنە لە بواری پیڕاگەیشتن‌و تەندروستییەوە هیچ ئاورێكی لێ نادرێتەوەو بەرپرسی دەرمانگای زیندان بە ناوی “خاركن” كەسێكی زۆر ناشارەزایەو زۆربەی زیندانییەكان تووشی نەخۆشیی پێست هاتوون.

ئەگەرچی هەڵسوكەوتی زیندانییە ئاسایی‌و كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ زیندانییە سیاسییەكان باشەو بە گشتی رێزیان لێ دەگرن، بەڵام زۆر جاریش كۆمەڵێك زیندانیی كۆمەڵایەتی بە فیتی كاربەدەستانی زیندان سووكایەتی‌و بێ حورمەتی بە زیندانیانی سیاسی دەكەن‌و گێچەڵیان پێ دەفرۆش‌و تووشی كێشەو سەرئێشەیان دەكەن.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش كراوە كە لەلایەن كاربەدەستانی زیندانەوە بەندكراوان بۆ سیخوڕی كردن بە سەر زیندانیانی سیاسی هان دەدرێن‌و بەردەوام‌ لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندانەوە زیندانیانی سیاسی دەخرێنە ژێر فشارەوەو بەوە هان دەدرێن كە ئەگەر تۆبەنامە ئیمزا بكەن‌و وەسیەت‌نامەی خومەینی‌یان لەبەر بێ، سزاكانیان لەسەر سووك دەكرێ، هەوڵێك كە قەت تێیدا سەركەوتوو نەبوون.

شایانی باسە، زیندانی ناوەندیی شاری سنە زۆرترین زیندانیی سیاسی لەخۆ گرتووە و بە هۆی ئەو دۆخە نالەبارەوە، زیندانیانی سیاسی لە كەشێكی سەخت و تاقەت پڕوكێندا بەسەر دەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.