شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / بوونی نزیك بە 1500 هێكتار زەویی مێنڕێژكراو لە پارێزگای “سنە”

بوونی نزیك بە 1500 هێكتار زەویی مێنڕێژكراو لە پارێزگای “سنە”

زیاتر لە یەك هەزار و 400 هێكتار لە خاڵكی پارێزگای “سنە” لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە مینڕێژیی كراوە.

جێگری سیاسیی ئەمنییەتیی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگاری  “سنە”،  وێڕای باس كردن لەوەیكە زیاتر لە هەزار 400 هێكتار لە رووبەری خاكی ئەو پارێزگایە لە سەردەمی شەڕی 8 ساڵەی نێوان كۆماری ئیسلامی و بەعسی عێراق، مینڕێژ كراوە و ئاماژەی بەوەش داوە، كە بۆ خاوێن كردنەوەی ئەو ناوچانە ١٠ میلیارد تمەن پارە پێویستە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی، لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، پارێزگای ئیلام بە رووبەری یەك میلیۆن و ٧٠٠ هەزار هێكتار، خوزستان بە رووبەری یەك میلیۆن و٣٨٠ هەزار هێكتار، پارێزگای كرماشان بە رووبەری ٦٩١ هەزار هێكتار، ئورمیە بە رووبەری ٥٩ هەزار هێكتار و سنە بە رووبەری یەك هەزار و ٥٠٠ هێكتار، بەڕیز زۆرترین مینی چێندراوی بە جێماو لە شەڕی عێراق و ئێرانی تێدایە.

بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی زانیاریی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە هۆی تەقینەوەی مین ساڵانە لە ئێران زیاتر لە ١٥ هەتا ٢٠ هەزار كەس كوژراو و بریندار دەبن كە لە 80% یان خەڵكی مەدەنین و لە ناوچە كوردستانیەكانیش ساڵانە بە دەیان هاوڵاتیی دەبنە قوربانیی تەقینەوەی مین.

ئامارە بڵاوكراوەكان دەرخەری ئەوەن كە لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا، ٣ هەزار و ٢٥٠ كەس بە هۆی تەقینەوەی مین لە پارێزگاكانی “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” قوربانی بوون و لەو رێژە٨٠٠ هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئامارەكان، ئێستا زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگاكانی (سنە، ورمێ، كرماشان و ئیلام و خوزستان)هەیە.

بەپێی ئامارە بڵاو كراوەكان، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لانیكەم ٣٨ هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران كوژراو و بریندار بوون.

هەروەها، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا، ٣٣ هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراو و بریندار بوون كە ٢٧ كەس بریندار و ٦ كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …