پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / سه‌رده‌شت له هۆڵه‌نده

سه‌رده‌شت له هۆڵه‌نده

سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه 10 سه‌رماوه‌ز لیژنه‌یه‌ک به نوێنه‌‌وایه‌تیی قوربانیانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به‌ره‌و لاهای هۆڵه‌ند به‌ڕێکه‌وت تا له هه‌ژده‌یه‌مین دانیشتنی ڕێکخراوی  قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌که شیمیاییه‌کان له ‌و وڵاته به‌شداری بکات. به پێی هه‌واڵێک له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لیژنه‌ی نوێنه‌‌رایه‌تیی قوربانیانی سه‌رده‌شت برێتین له ساڵح عه‌زیزپور ئه‌قده‌م (جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن)، ڕه‌حیم که‌ریمی ڕاد (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن)، دوکتور ئه‌سعه‌د ئه‌رسه‌لان (به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن)و شه‌ونم شێخی (ماسته‌ری شیمی‌و که‌م‌ئه‌ندامی 65%).

له درێژه‌ی چالاکییه‌کاندا ئه‌مڕۆ سێشه‌مه پیشانگای قوربانیانی سه‌رده‌شت له هه‌ژده‌یه‌مین دانیشتنی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌که شیمیاییه‌کان به ئاماده‌بوونی سکرتێری ڕێکخراوو چه‌ند به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ند کرایه‌وه. سکرتێری ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌که شیمیاییه‌کان، ئه‌حمه‌د ئوزومجو نامه‌ی ئاشتیی لیژنه‌ی به‌شداربوویان ڕوو له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت واژۆ کردو له ده‌سپێکی کرانه‌وه‌ی پیشانگاکه‌دا چه‌ند لیژنه‌ له وڵاتانی جیاوازه‌وه سه‌ردانیان کرد که تێیاندا 30 وڵات نامه‌که‌یان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی بۆ خه‌ڵکی سه‌رده‌شت واژۆ کردووه. ‌

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.