دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2024

ساڵانە 10 میلیارد تمەن پارە لە ئێران لە پێناو مادەی هۆشبەر دەگەڕێ

ساڵانە 3 میلیارد دۆلار پارە كە بەرامبەرە بە 10 میلیارد تمەن، لە نێو ئابووریی ئێراندا دەسووڕێتەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنا، عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی، رۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی خەزەڵوەر لە شورای هاوئاهەنگی خەبات لە دژی مادەهۆشبەرەكان لە پارێزگای هەمەدان وێڕای ئاماژە بەم بڕە پارەیە، وتی: ئێمە لە مەسەلەی خەسار لێدان لە پێكهاتەی ئابووری قاچاخچیەكانی مادەهۆشبەرەكان یاسایەكی لاوازمان هەیە و دادوەر ناتوانێ لێكی بداتەوە كە وەدەستهێنانی بڕە پارەیەكی زۆر لە لیەن كەسێكەوە، یاساییە یان نایاسایی؟

ناوبراو لە درێژەشدا دەڵێ: بۆ نموونە قازیی دەبێ ئەوە بزانێ كە كابرایەكی 35 ساڵە كە تەنیا تا پۆلی پێنجمی سەرەتایی خوێندووە، چۆن لە ماوەی 2 ساڵدا 2 هەزار میلیارد تمەن پارە دەڕواتە سەر حیسابەكەی و تەنانەت بە ناوی كەسانی مردوویش حیسابی بانكی دروست دەكات، ئەو كەسە ئایا بە بێڵ لێدان ئەو پارەیە دەست خستووە؟

شایانی باسە، ساڵانە بە چەندەها میلیۆن تۆن مادەی هۆشبەر و چەندین میلیارد پارە بەو بۆنەوە لە ئێران هاتوچۆی پێ دەكرێ، ئەمەش لەحاڵێكدایە كە زۆر كەس و بەتایبەت هاوڵاتییانی ئێرانی لەسەر ئەو قەناعەتەدان كە بە بێ هاوكاریی و دەستێوەردانی لایەن و كەسی حكومەتی ئەو هەمووە ترانزیتی مادەهۆشبەرە ناڕواتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.