پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

زیندانیانی سیاسی لە زیندانی شاری “ورمێ” لە دۆخێكی خراپدا دەژین

زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا) لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژین.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست”، زیندانیانی سیاسی راگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” ناسراو بە زیندانی (دەریا) لە دۆخێكی زۆر نالەبار و نامرۆڤانەدا بەسەر دەبەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، 4 هەۆار و 95 زیندانی كە 300 كەسیان ژنان پێكی دەهێنن و 100 كەسیان بە ئێعدام مەحكوم كراون و نزیك بە 50 زیندانی سیاسی كورد كە زۆربەشیان بە ئێعدام مەحكوم كراون، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ رایگراون.

هەواڵەكە لەوبارەوە باس لەوە دەكات، كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە زیندانی ورمێ ژمایەك لە زیندانیانی مەترسیدار، مەبەست لە زیندانی مەترسیدار ئەو كەسانەیە كە بە تاوانگەلێكی وەكوو، قەتڵ، شەڕ و قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەو زیندانە راگیراون، تێكەڵ بە زیندانیانی سیاسی كردووە و ئەوەش وەك مەترسیەك بۆ سەر ئەو زیندانیانە دێت ئەژمار.

شایانی باسە، ئەمە یەكمجار نیە كە كۆماری ئیسلامی زیندانیانی ئاسایی و مەترسیدار لە زیندانە جۆراوجۆرەكان تێكەڵ بە زیندانیانی سیاسی دەكات و بەو مەبەستە لە هەوڵی ئەوەدایە كە كێشە و گرفتی دەروونی و كێشەی جیاجیای دیكە بۆ ئەو زیندانیانە ساز بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.