چوار شه‌ممه‌ 19 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / هەوڵ بۆ سازكردنی دۆسیەی نوێ بۆ 2 زیندانی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام

هەوڵ بۆ سازكردنی دۆسیەی نوێ بۆ 2 زیندانی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام

ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، بۆ جارێكی دیكە لە هەوڵی سازكردنی دۆسیەیەكی نوێ بۆ 2 چالاكی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدامن.

بە پێی هەواڵێ كە بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە كردەوەیەكی نوێدا و بە مەبەستی تەواو كردنی دۆسیەی “زانیار و لوقمان مورادی” دۆسیەیەكی نوێ بۆ ئەو دوو زیندانیە سیاسیە مەحكوم بە ئێعدام ساز بكەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە بڕیار بوو دادگایی كردنەوەی ئەو دوو زیندانیە سیاسیە ئەم هەفتەیە بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی ئەوەیكە بەڵگەی پێویست لەسەر دۆسیەكەیان نەبووە، دادگا لە شاری كەرەج خوازیاری پێشكەش كردنی بەڵگە و دیكۆمێنت بووە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و هەر بەم هۆیەوە هێزە ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “مەریوان” دەستیان داوەتە كۆكردنەوەی زانیاریی نوێ لەسەر ئەو دوو چالاكە سیاسیە، تا بەو چەشنە بتوانن گوشارەكان بە مەبەستی جێبەجێ كردنی خێرای حوكمی ئێعدامی “زانیار و لوقمان مورادی” زۆرتر بكەنەوە.

هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات لە هەوڵی ئەوەدایە كە بە بەڵگەی پێویست و سازكردنی دۆسیەی نوێ بتوانێت خێرایی زۆرتر بە پێشەوەچوونی رەوتی حوكمی ئێعدامی ئەو دوو چالاكە سیاسیە بدات.

بابەتی هاوپۆل

برخورد توهین‌آمیز و ضرب‌و شتم مهاجران افغان در ایران

ویدئویی در شبکه‌های اجتماعی منتشر شده که نشان می‌دهد چند مهاجر افغان در ایران از …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.