چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

فریوكاریی كارخانەكانی قەندی”نەغەدە و خۆی”بەرامبەر وەرزێڕانی”چەوەندەر”

كارخانەی قەندی “نەغەدە” بە شێوەی ئاشكرا و لە كڵاوبەردارییەكی بێ وێنەدا، شیرەی چەوەندەری قەندی وەرزێڕانی ناوچەكەی بە شێوەی مامناوەند ١٦ حیساب كردووە و مافی ئەو وەرزێڕانی پێشێل كردووە.


ماڵپەڕی پەیام بڵاوی كردۆتەوە، كە بایەخی هەر تۆن چەوەندەر بە شیرەی‌ ١٦ بەرابەر واتە ٢٤٥ هەزار تمەنە و بە شیرە،‌ ٢٠ بەرابەر واتە ٣٠٠ هەزار تمەنە، بەڵام كارخانەی قەندی “نەغەدە” تەنانەت شیرەی ٢٢شی بە شێوەی مامناوەند حیساب كردووە و هەمان رێژەی ٢٤٥ هەزار تمەن حیساب دەكات و بەم شێوەیە بەنیازە بەشێك لە بەرهەمی رەنج و كاری چەوەندەركارانی ناوچەكە بە تاڵان بەرێت و لە وڵامی ناڕەزایەتی وەرزێڕاندا رایانگەیاندووە كە بەرهەمەكانتان بە كارخانەیەكی دیكە بفرۆشن.

هەروەها كارخانەی قەندی شاری “خۆی” بۆ هەر تۆن تەنیا ٢٤٥ هەزار تمەن پارە دەدەن و ئەمەش وەرزێڕان و خەڵكی زەحمەتكێشی ناوچەكەی لەم بارودۆخە زۆر نیگەران و ناڕازی كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.