پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / جه‌یشولعه‌دل: دوێنێ وڵامێکی سه‌رکه‌وتوانه‌مان به هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی داوه

جه‌یشولعه‌دل: دوێنێ وڵامێکی سه‌رکه‌وتوانه‌مان به هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی داوه

دوێنێ دووشه‌مه ڕێکخراوی جه‌یشولعه‌دل له به‌لوچستان هه‌ڵمه‌تێکیان دژ به بنکه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌نجام داو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕاگه‌یاندنێکان بڵاو کردووه‌ته‌وه.  ئه‌م گروپه ڕایان گه‌یاندووه دوابه‌دوای له‌سێداره‌دانی 16 که‌س له به‌لوچستان بڕیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه‌و له هه‌ڵمه‌تێکدا کاتژمێر 18:00 دوێنێ دووشه‌مه به به‌شداریی سێ گوردان له هێزه‌کانیان توانیویانه زه‌برێکی کاریگه‌ر له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کوهه‌گ‌و ئاسکان‌ی سه‌راوان بده‌ن. له ڕایگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه: له ئاکامی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ده‌یان پاسدار کوژراون‌و ماشینێکی هێزه‌کانی سپاش ته‌قێنراوه‌ته‌وه.

ڕاگه‌یاندنه‌که پێداگرانه باس له‌وه ده‌کات تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان درێژه‌ی ده‌بێت‌و له هه‌ر شوێنێک بتوانن دژ به پێگه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ست ده‌که‌نه‌وه.

شایانی باسه ئه‌و گرووپه سێشه‌مه‌ی ڕابردووش  هه‌واڵی خسته خواره‌وه‌ی هێلی‌کۆپته‌رێکی له ناوچه‌ی سه‌راوان پشتڕاست کردبووه‌و‌‌‌ه.

هه‌واڵنێرییه‌کانی کۆماری ئیسلامی تا ئێسته کاردانه‌وه‌یان به هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌کردنه‌وه‌که‌ نه‌بووه‌و چه‌ند هه‌واڵنێریی بێلانی تریش باسیان له کوژراوێکی کۆماری ئیسلامی کردووه له ئاکامی هێرشه‌کانی دوێ ئێواره‌دا.

وێنه: کۆمه‌ڵێک له چه‌کدارانی جه‌یشولعه‌دل، ئینتێرنێت.

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.