دوو شه‌ممه‌ 2 كانونی یه‌كه‌م 2024

زیندانیەكی سیاسی پتر لە 15 ساڵە مەرەخەسی پێ نەدراوە

زیندانیەكی سیاسی كورد كە پتر لە 15 ساَە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی بەند كراوە. هەتا ئێستا بۆ یەك جاریش مەرەخەسی پێ نەدراوە.

ماڵپەڕی “سەحام نیوز” نزیك لە ئیسڵاخوازەكانی كۆماری ئیسلامی، لە هەواڵێكدا بڵاوی كردووەتەوە، كە “عومەر فەپێ پوور” زیندانی سیاسی كورد كە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی لە رێگای یەكێك لە حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دراوە و ئێستاكەش لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج راگیراوە، پتر لە 15 ساڵە مەرەخەسی پیچ نەدراوە.

ئەو زیندانیە سیاسیە، كاتێ كە دەستگیر كراوە كچێكی 3 ساڵ تەمەنی هەبووە و كچەكەی وتوویەتی لە كاتێكەوە خۆم ناسیوەتەوە، بۆ یەك چركەش باوكمم لە نێو ماڵی خۆماندا نەبینیوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، ساڵی رابردوو “بەهمەن ئەحمەدی ئەمویی” رۆژنامەوانی بەندكراو كە ماوەی 5 ساڵە لە زیندان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بوو، لە ناوەیەكدا بۆ هاوسەرەكەی سەبارەت بە “عومەر فەقێ پوور” رایگەیاندووە، كە ئەو زیندانیە ساڵانێكە لەگەڵ بنەماڵەكەی چاوپێكەوتنی نەبووە و هەمیشە بێ دەنگ سەیری تەلەفیزیۆن دەكات و كاتێ كە بەرهەمە سینماییەكان لە تەلەفیزیۆنی كۆماری ئیسلامیەوە دەبینێ، بە قولب خێرا خێرا دەستی دەجووڵێنێ و جانتا و كەمەربەند دەدوورێت و بەو چەشنە تێچوو و بژیوی ژیانی خۆی لە نێو زیندان دابین دەكات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی سێشەممە 27ی مانگی خەزەڵوەر زیندانیەكی سیاسی كوردی دیكە بە ناوی “عومەر ئیمامی” پاش 18 ساڵ مانەوە لە زیندان و لە كاتێكدا لە 18 ساڵەییەوە دەستگیر كرابوو و بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دراوە، بۆ ماوەیەكی كورت و بە دانانی بارمتەی 250 میلیۆن تمەنی مەرەخەسی پێ دراوە. ئەو زیندانیە سیاسیە كوردەش بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە كوردستانیە نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی دەستگیر كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.